شبكة لالش الاعلامية

رژێما سووریا فرۆكێن خۆ يێن شه‌رى ژ قامیشلو ڤه‌كێشان

رژێما سووریا فرۆكێن خۆ يێن شه‌رى ژ قامیشلو ڤه‌كێشان

خەندان121292016_syria-jet

رژێمی سوریا سەرجەم فڕۆكە جەنگییەكانی لە فڕۆكەخانەی قامیشلی كشاندەوە، ئەوەش دوای هەڕەشەكانی ئەمەریكا دێت بەخستنەخوارەوەی فڕۆكەكانی رژێم ئەگەر نزیكی ئەو شوێنانە بكەونەوە كە بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكای لێیە.

سەرچاوەیەكی هێزە ئاسمانییەكانی سوریا كشانەوەكەی بۆ ئاژانسی زەمان وەسڵ ئاشكراكردووە، هاوكات سەرچاوەیەكی نزیك لە یەپەگە هەواڵەكەی بۆ خەندان پشتڕاست كردەوە.

سەرچاوەكەی نزیك لە یەپەگە وتی”رژێم سەرجەم فڕۆكە جەنگییەكانی كشاندۆتەوە، بەڵام فڕۆكە مەدەنییەكان ماون”.

هاوكات سەرچاوەكەی ناو هێزە ئاسمانییەكانی سوریا ئەو كشانەوەیەی گەڕاندوەتەوە بۆ “هەڕەشە جدییەكان”ی ئەمەریكا بە خستنەخوارەوەی هەرفڕۆكەیەكی رژێم ئەگەر بچێتە ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی كوردەكاندان لەپارێزگای حەسەكە كە هەندێك لەكەسایەتییە سەربازیی‌و شارەزاو راوێژكارە ئەمەریكییەكانی لێن.

هاوكات لەگەڵ هەڕەشەكانی ئەمەریكا، هێزەكانی پاراستنی گەل(یەپەگە) رایانگەیاند هێرش دەكەنەسەر فڕۆكەخانەی قامیشلی ئەگەر فڕۆكەی لێ بنیشێتەوە بۆ بۆردومانكردنی هەرئامانجێكی ژێر دەسەڵاتی ئەوان.

فڕۆكەخانەكە شەش فڕۆكەی جەنگیی رژێمی تێدابووەو بەئاگاداركردنەوەی ئەمەریكا كشاونەتەوە “رژێم لەوە ترساوە فڕۆكەكانی بخرێنە خوارەوە بەبێ ئاگاداركردنەوەی پێشوەختە لە واشنتۆنەوە”بەوتەی سەرچاوەكەی ناو هێزە ئاسمانییەكانی سوریا.

فڕۆكەكانی سوریا چواریان كە لەجۆری میگ 21 بوون كشاونەتەوە بۆ دێر ئەلزوور كە لەوێوە رژێمەكەی ئەسەد شەڕی داعش دەكات، هەروەها دوانەكەی دیكەشیان كە لەجۆری سوخۆی 22-ن، گەڕاونەتەوە بۆ ئەلدومەیر لەنزیك دیمەشق.

جەنەڕاڵ ستیڤن جەی تاونسێند، فەرماندەی نوێی هاوپەیمانان لەجەنگی دژی داعش لەگەڵ دەستبەكاربونی لەكۆتایی مانگی رابردوو رایگەیاند هێزە ئاسمانییەكانی سوریای ئاگاداركردوەتەوە لە ئەگەری هەستكردن بەبونی هەر هەڕەشەیەك بەرگریی لەخۆیان دەكەن‌و وەڵام دەدەنەوە.

ئەوەش دوای ئەوە هات ئەو هێزە سورییانە هەندێك ئامانجیان لەنزیك شوێنی راوێژكارە ئەمەریكییەكان لەباكوری سوریا بۆردومان كردبوو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مووسل.. بەرخوەکرنا خێلی ھات قەدەغەکرن

Lalish Duhok

بارزانی: بۆ پرسا ریفراندۆمێ مۆلەتێ ژ چو کەسەکی وەرناگرین

Lalish Duhok

په‌روه‌دا هه‌رێمێ تاقیكرنێن پولا 12 پاشئێخستن

Lalish Duhok