شبكة لالش الاعلامية

فینلەندا 50 راوێژكار و سەربازێن دى رەوانەی هەرێما كوردستانێ دكت

فینلەندا 50 راوێژكار و سەربازێن دى رەوانەی هەرێما كوردستانێ دكت

باسنيۆز:3d9749646a237d9a576920c16834716a_l

سیروان بارزانی بەرپرسی میحوەری گوێر – مەخمووری هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ پەرلەمان و حكومەتی فینلەندا؛ وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە بڕیاری داوە 50 راوێژكار و سەربازی دیكە بۆ مەشق و راهێنان بەهێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (15-9-2016)؛ سیروان بارزانی رایگەیاند كە جگە لە ناردنی 50 راوێژكاری سەربازی؛ حكوومەتی فینلەندا؛ چارەسەری پزیشكی بۆ ژمارەیەك پێشمەرگە دەكات كە لە شەڕی دژی داعش برینداربوونە.

وڵاتی فینلەندا ئێستە 50 راوێژكاری سەربازی لە هەرێمی كوردستان هەیە و بەهاتنی ئەو 50 راوێژكارەی دیكە ژمارەیان بۆ 100 راوێژكار بەرز دەبێتەوە.

لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ فینلەندا؛ شاندی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لەگەڵ هەریەك لە سەرۆك و جێگری سەرۆكی پەرلەمان و لیژنەی بەرگری و پەیوەندییەكانی دەرەوە و ژمارەیەك لە گەورە ئەفسەری سوپای ئەو وڵاتە كۆبووەتەوە و پرسی شەڕی دژی داعش و هەروەها بوونی ژمارەیەكی زۆری ئاوارە لە هەرێمی كوردستان و ئاستی هاوكاریكردنی پێشمەرگەیان تاوتوێ كردووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرۆكێ حكوومەتا هەرێمێ پیرۆزباهیێ ل رەجەب تەیب ئەردۆغان دكه‌ت

Lalish Duhok

فرۆکخانەکا نێڤدەولەتی دێ ل کەرکوکێ ھێتە چێکرن

Lalish Duhok

ل كەركووكێ سێ كەس ل سەر بازرگانیكرنێ لگەل داعش هاتنه‌ دەسته‌سه‌ركرن

Lalish Duhok