ههتا 10 سالێن دی کەس خودانێ ترومبێلێ نابت
ZNA- هەولێر
بەڕێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاریی “لیفت” که وەک “ئۆبێر”، جێگرەوەی گواستنەوەی نەفەری ناوشاره، دەڵێت، ئۆتۆمبێله بێشۆفێرەکان تاکو ٥ساڵی دیکه کۆنتڕۆڵی گواستنەوه له دەست دەگرن و تاکو کەمتر له ١٠ساڵی دیکەش، هیچ کەس نامێنێت که خاوەنی ئۆتۆمبێلی خۆی بێت.
به گشتگیر بوونی خزمەتگوزارییەکانی هاوسەفەری ئۆنڵاینی وەک “ئۆبێر” و “لیفت” که به ئیمکانیاتی مۆبایل، بەشێکی زۆری گواستنەوەی ناوشاریان لەدەست گرتووه و هاوتەریب لەگەڵ ئەمەش، پێشکەوتنەکان له بواری بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی بێشۆفێر، پێشبینی دەکرێت تاکو ٥ساڵی دیکه، ئۆتۆمبێلی بێشۆفێر شەقامەکان داگیر بکەن و جێگەی مرۆڤ وەک هۆکارێکی مەترسیی شۆفێری بگرنەوه.
“جۆن زیمەر” بەڕێوەبەری گشتیی لیفت، پێشبینیی کردووه ئەم گۆڕانکارییه زوودتر لەوەی پێشبینی دکرێت، روودەدات. زیمەر دەڵێت، خەرجیی مانگانەی راگرتنی ئۆتۆمبێل، کێشەی راگرتن، دابین کردنی سووتەمەنی و یەدەک، که له کێشەکانی هەبوونی ئۆتۆمبیله، دەبێته هۆی ئەوەی له ئایندەیەکی نزیکدا، واته کەمتر له ١٠ساڵی دیکه، خەڵک نەیانهەوێت ئۆتۆمبێلی خۆیان هەبێت و بەرەو ئۆتۆمبێلی بێشۆفێر رادەکێشرێن.
جۆن زیمەر دەنووسێت: “رۆژ به رۆژ خەڵکی زۆرتر دەگەنه ئەو ئەنجامه که ژیانی بێئۆتۆمبێلی کەسی، ئاسانتر و کەم خەرجتره و کاتێک تۆڕی ئۆتۆمبێلی بێشۆفێر بێته مەیدان، سەردەمی ئۆتۆمبێلی کەسی کۆتایی پێدێت و له شاره گەورەکانی ئەمەریکا ئەمه تاکو ساڵی٢٠٢٥ روودەدات.”
به گوتەی زیمەر، پرۆسەی گواستنەوه بۆ سەردەمی ئۆتۆمبێلی بێشۆفێر به ئاسانی دەست پێدەکات و ئاڵۆزییەکانی دواتر روودەدات.
زەبەلاحەکانی پیشەسازیی گواستنەوه ئێستا ئەو کۆمپانیانەن که خزمەتگوزاریی ئۆنڵاین پێشکەش دەکەن. ئۆبیر و “ڤۆڵڤۆ” ئێستا له “پیتەرزبورگ” قۆناغی تاقیی خزمەتگوزاریی تاکسیی بێشۆفێریان دەست پێکردووه و لەولاشەوه گووگڵ و لیفت بەرنامەی گەورەیان بۆ ئەم بواره هەیه. له واشینگتۆنی ئەمەریکاش پاسی بێشۆفێر خەریکه تاقی دەکرێتەوه. هەروەها کۆمپانیاکانی مێرسیدس بێنز و ئیزیمایل له فەنلاند و هۆڵەند و دوبەی و ژاپۆن، فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی بێشۆفێریان دەست پێکردووه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
