په‌رله‌مانتاره‌كێ شیعه: ل به‌غدا رێككه‌فتن ل سه‌ر راگه‌هاندنا ده‌وله‌تا كوردستانێ هاته كرن
باسنيۆز:
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، چه‌ند ڕێككه‌وتنێكی نهێنی نێوان شانده‌كه‌ی هه‌رێم و به‌غدا ئاشكرا ده‌كات و ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، له نێو ڕێككه‌وتنه نهێنییه‌كاندا، ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی هه‌یه.
محه‌مه‌د تائی، ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆ له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له ڕاگهیهندراویكیدا كه له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یس بووك) بڵاوی كرده‌وه، ڕای گه‌یاند :” سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شانده یاوه‌ره‌كه‌ی بۆ به‌غدا، ڕێككه‌وتنی نهێنی له خۆ ده‌گرێت”.
ئاشكراشی كرد، كه یه‌كێك له‌و ڕێككه‌وتنه ڕانهگهیهندراوانه، ڕێككه‌وتنه له‌سه‌ر “ده‌وڵه‌تی كوردستان” و ڕاگه‌یاندنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته به پێی سازانی نێوان لایه‌نه سیاسییه نوێیه‌كان و مه‌رجه نوێیه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان، ده‌بێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، كه پێشتر ئه‌ندامی فراكسیۆنی “مواتن”ی سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی به سه‌رۆكایه‌تی عه‌مار حه‌كیم بوو، به‌ڵام له ساڵی 2015 له فراكسیۆنه‌كه كشایه‌وه، ڕاشی گه‌یاند :” له نێو ڕێككهوتنهكاندا، هه‌وڵدان بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌كی نوێ له نێوانی پارتی دیموكراتی كوردستان و چه‌ند لایه‌نێكی نێو هاوپه‌یانی نیشتمانی هه‌یه، وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی، حزبی ده‌عوه (باڵی عه‌بادی)، له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی سه‌در، به‌ڵام به مه‌رج”.
له نێو ڕێككهوتنهكاندا، داوای گره‌نتی كراوه به‌وه‌ی له‌یه‌كه‌م قۆناغدا به‌شێك له بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكرێت، سه‌رباری ئه‌وه‌ی (یه‌كێتی و گۆڕان) ناڕازین، هه‌روه‌ها سه‌رباری ناڕازی بوونی حزبه‌كانی دیكه‌ی نێو هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه”.
هاوكات باسی له‌وه‌ش كرد، كه ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كراوه، نامه‌یه‌ك بۆ هێزه‌كانی دیكه (ئه‌وانه‌ی ره‌خنه ده‌گرن) و ئه‌وانه‌ش كه ” ئۆپۆزسیۆن)ـن، بنێردرێت، كه هاوپه‌یمانێتییه نوێیه‌كه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر هاوكێشه و مه‌رج و له‌یه‌ك تێگه‌یشتنه نوێیه‌كان.
دوێنێ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به یاوه‌ری شاندێك گه‌یشتنه به‌غدا و له یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا، له گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ و دواتر له گه‌ل لایه‌ن و به‌رپرسه سیاسییه‌كانی دیكه، كۆبوونه‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
