شبكة لالش الاعلامية

سەرۆکێ حکوومەتا هەرێما کوردستانێ داخوازا ئازادکردنا هاوسەرۆک و پەرلەمانتارێن هەدەپە دکت

سەرۆکێ حکوومەتا هەرێما کوردستانێ داخوازا ئازادکردنا هاوسەرۆک و پەرلەمانتارێن هەدەپە دکت

باسنيۆز:8da1c3a6839f62ad713baf02c09a3776_l

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، سەبارەت بە دەستگیركردنی هاوسەرۆكانی پارتی دیموكراتی گەلان ( HDP) و ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی ئەو پارتە كوردییە پەیامێكی بڵاو کردەوە.

لە پەیامەمەکەی نێجیرڤان بارزانی کە وێنەیەکیشی بۆ ئاژانسی (باسنیوز) نێردراوە، هاتووە ” داوا دەكەین هاوسەرۆك و پەرلەمانتارانی HDP ئازاد بكرێن و بە شێوەیەكی هێمن مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەكەدا بكرێت و ڕێز لە ئیرادەی ئەو دەنگدەرانەی توركیا بگیرێت كە ئەوانیان هەڵبژاردووە. هەروەها داوا لە HDPەیش دەكەین وەك پارتێكی یاسایی لە توركیا، لە چوارچێوەی یاساكانی توركیادا هەڵسوكەوت بكات.”

دەقی پەیامەکە:

دەستگیركردنی هاوسەرۆكانی پارتی دیموكراتی گەلان HDP و ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی ئەو پارتە یاساییەی توركیا، نیگەرانی كردین. لەو باوەڕەداین كە ئەوە بارودۆخی توركیا تووشی ئاڵۆزی دەكات، بۆیەش داوا دەكەین هاوسەرۆك و پەرلەمانتارانی HDP ئازاد بكرێن و بە شێوەیەكی هێمن مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەكەدا بكرێت و ڕێز لە ئیرادەی ئەو دەنگدەرانەی توركیا بگیرێت كە ئەوانیان هەڵبژاردووە. هەروەها داوا لە HDPەیش دەكەین وەك پارتێكی یاسایی لە توركیا، لە چوارچێوەی یاساكانی توركیادا هەڵسوكەوت بكات.

لە هەمان كاتدا تەقینەوەكەی دیاربەكر پرۆتەستۆ دەكەین كە بووە هۆی گیان لەدەستدانی ژمارەیەك خەڵكی سڤیل و پۆلیس. داوا دەكەین لەپێناو بەرژەوەندیی هەموو لایەكدا، دەست بە پرۆسەیەكی مەدەنی و ئاشتیانە لەپێناو چارەسەرییەكی ڕاستەقینەدا، بكرێتەوە.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان
5/11/2016

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئيران: ل شەرێ دژی داعش ل عێراق و سووریا دێ به‌رده‌وام بین

Lalish Duhok

واشنتۆن تایمز: ھەڤپشکێ ستراتیجی یێ ئەمریکا ل رۆژھەلاتا ناڤەراست کوردستانە

Lalish Duhok

كچه‌كه‌ كورد ل روودانا باژێرێ نیس دا هاته‌ كوشتن

Lalish Duhok