پشتى 54 سالا ب رێيا ده‌ریايى نامه‌یه‌ك گه‌هشت
K24 – هه‌ولێر:
پیاوێك نامه‌یه‌ك بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌نووسێت و ده‌یخاته ناو شووشه‌یه‌كی خاڵی و به ئاوی ده‌ریایدا ده‌دات، دوای 56 ساڵ، ئه‌و نامه‌یه 4 هه‌زار كیلۆمه‌تر ده‌بڕێت و ده‌گاته ده‌ست كچه‌كه‌ی.
وه‌ك له نامه‌كه‌دا هاتووه، كچه‌كه پاداشتی 150 دۆلار ده‌داته ئه‌و كه‌سه‌ی نامه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌و كه‌سه‌ی نامه‌كه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه ناوی كلینت بوفینگتۆن بووه و له ویلایه‌تی ئۆتاوای ئه‌مریكا سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی بتڵی خاڵی بووه.
رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و نامه‌یه له كاتی به‌سه‌ربردنی پشوودا له دوورگه‌ی هاوای ناردراوه.
له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ پێگه‌ی ده‌بلیۆ مۆر، بوفینگتۆن رایگه‌یاندووه، شووشه خاڵییه‌كه به جۆرێك بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر درێژ له‌وێ مابێته‌وه.
ئه‌و نووسینه‌ی له ناو شووشه‌كه بوو به ئاسانی نه‌ده‌خوێندرایه‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: به ئه‌سته‌م توانیم هه‌ندێك وشه‌ی لێ ههڵبكڕێنم له‌وانه: “سه‌رله‌نوێ بۆت ئه‌نێرم”.. وشه‌ی “بیجۆكۆمبر”.
دوای روونبوونه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت نامه‌كه نووسراوه: ئه‌م نامه‌یه سه‌ر له نوێ بۆ ئوشیان بولیڤارد 419 له هامبتۆن و 150 دۆلار له تینا خاوه‌نی بیجكومبر وه‌رگیرێت”.
بوفینگتۆن ماوه‌ی چه‌ند مانگێك سه‌رقاڵی گه‌ڕان بووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی بیجۆكۆمبر كه ئه‌و كات میوانخانیهك بووه له هامبتۆن و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ده‌رگای داخراوه.
ئه‌و میوانخانه‌یه له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا باول و تینا خاوه‌نی بوونه و ئه‌و كاته باول له رێگه‌ی ده‌ریاوه نامه‌كه‌ی بۆ تینا ناردووه به مه‌به‌ستی گاڵته و خۆشی و كات به‌سه‌ر بردن و بڕوای به‌وه نه‌بووه رۆژێك له رۆژان نامه‌كه ده‌گاته ده‌ستی كچه‌كه‌ی.
باول و تینای هاوسه‌ری ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه كۆچی دواییان كردووه و ئێستا كچه‌كه‌یان باولا بیرس له ژیاندایه.
بوفینگتۆن توانی باولا بدۆزێته‌وه و له رێگه‌ی ناسینه‌وه‌ی ده‌ستوخه‌تی باوكییه‌وه نامه‌كه‌ی پێ بداته‌وه.
باولا به پێگه‌ی ده‌بلیۆ مۆری راگه‌یاندووه، ئه‌و نامه‌یه بۆمن زۆر گرنگ و جێی بایه‌خه چونكه به‌شێكه له باوك و دایكم و منداڵی من و یاده‌وه‌رییه‌كانی میوانخانه‌ی بیجۆكۆمبر.
باولا بڕیاریدا وه‌سیه‌تی باوكی جێبه‌جێ بكات و 150 دۆلاری دایه ئه‌و كه‌سه‌ی نامه‌كه‌ی بۆ گه‌ڕاندبوویه‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
