فەیسبوک خزمەتگوزارییا سناپچات بۆ واتسئاپ زێده دکت
خەندان 
کۆمپانیای فەیسبوک بەردەوامە لە تێکشکاندنی سناپچات و پاش بردنی خزمەتگوزاریی و تایبەتمەندییەکانی ئەو بەرنامە زەردە بۆ ئینستا و مەسنجەر، لە ئێستاشدا بۆ واتسئاپی زیاد دەکات.
لەماوەی رابردوو فەیسبوک خزمەگوزاریی “Stories” و “Messenger Day” لە بەرنامەکانی ئینستاگرام و مەسنجەر بەکارهێنا، لە ئێستاشدا دەیەوێت لە ژێر ناونیشانی “My Status” هەمان خزمەتگوزاریی بۆ واتسئاپ بەکاربهێنێت کە لە بازاڕە ئەلیکترۆنییەکاندا ئەو بەرنامەیە یەک ملیار جار داگیراوە.
خزمەتگوزاریی “My Status” وەک “My Story”ـیەکەی سناپچات وایە و بەکارهێنەر دەتوانێت وێنە و ڤیدیۆ بڵاوبکاتەوە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر ئەمە بێجگە لەوەی توانای ئەوەشی هەیە لەسەر وێنە و ڤیدیۆکان بنووسێت و فلتەری بۆ دابنێت.
ساڵی پار دوای چەند جارێک لە گفتوگۆکردن لەنێوان کۆمپانیای سناپ و فەیسبوک، سەرئەنجام رێککنەکەوتن لەسەر کڕینەوەی ئەو بەرنامەیە لەلایەن فەیسبوکەوە بەهۆی زۆری نرخەکەیەوە.
هەربۆیە لەو کاتە بەدواوە فەیسبوک هەوڵی تێکشکاندنی ئەو بەرنامەیە دەدات و لە رێگەی بردن و بەکارهێنانەوەی ئەو تایبەتمەندییانەی سناپچات بۆ بەرنامەکانی خۆی دەیەوێت تۆڵە بکاتەوە.
ئەم کارەی فەیسبوکیش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە گاڵتەی پێدەکرێت و ناوی “واتسئاپ” ـیان گۆڕی بۆ “سناپواتس” وەک رەخنەیەک لە بەرانبەر کارەکانی ئەو کۆمپانیایە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
