شبكة لالش الاعلامية

دەزگه‌هێ خێرخوازیێ بارزانی هاريكاريا پێنج هەزار و 259 خێزانان دكت

دەزگه‌هێ خێرخوازیێ بارزانی هاريكاريا پێنج هەزار و 259 خێزانان دكت

باسنيۆز:b6ab7c6ba0dce35f18c049754c2c1464_l

ئەمڕۆ چوارشەممە دەزگای خێرخوازیی بارزانی، جلوبەرگی بەسەر 2475 خێزانی ئاوارەی ئێزدیدا دابەش كرد و بەشە خۆراكی مانگانەی 1427 خێزانی داوە و هاوکات پێداویستیی خوێندنی بۆ460 قوتابیی چیای شەنگال دابین كرد و بەردەوامیشە لە هاوكاریكردنی ئاوارەكانی كەمپی خازر.

ئەمڕۆ چوارشەممە 9/11/2016 لەمیانەی دابەشكردنە بەردەوامەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بۆ ئاوارەكانی سەر چیای شنگال و كۆمەڵگەكانی دەوروبەری، بە هاوكاری لەگەڵ وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراقی، لە چالاكییەكی هاوبەشدا جلوبەرگی زستانە و پێداویستیی پاككەرەوەی بەسەر 2475 خێزانی ئاوارەی ئێزدی لە كۆمەڵگەكانی “زورافا و كوهبل و یورك و خانەسور و گوندی ئەدیكادا” دابەش دەکەن.

هاوكات بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرنامەی جیهانیی خۆراك WFP بەشە خۆراكی مانگانە كە پێكهاتبوو لە نۆك، پاقلە، ساوار، شەكر، زەیت، خوێ و برنج، بەسەر 1427 خێزانی ئاوارەی كەمپی گەرماوا، لە سنووری شارۆچكەی شێخان دابەش كرد، كە مانگانە دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بەرنامەی جیهانی خۆراك، بەپێی پڕۆژەیەكی هاوبەش خۆراك بەسەر نزیكەی 28.000 خێزانی ئاوارە لە كەمپ و دەرەوەی كەمپەكاندا دابەش دەكەن.

جگە لەمەش دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێكخراوی نێودەوڵەتیی ئارامی، بۆ فریاكەوتن و پێداویستیی خوێندن، ئەمڕۆ لە شنگاڵ پێداویستیی خوێندنیان بەسەر 460 قوتابی قۆناغی بنەڕەتیدا دابەش دەكرد.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ هاوپەیمانی جیهانی مەسیحی و موژدەبەخشەكان (international christian and missionary alliance) و كۆمپانیای ئیڤان ڤێت خواردنی وشك و پێداویستیی پاككەرەوەیان بەسەر 902 خێزانی تازە ئاوارەی كەمپی خازر دابەش كرد.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگەهێ‌ لالش:پیرۆزباهی بۆ بەرێز”ئلیاس مارو”

Lalish Duhok

پەرلەمانتارەك:هەتا نۆكە هەزار ژنێن ئێزدی هاتینە رزگاركرن

Lalish Duhok

ب پشكدارییا شێخ شامۆ روونشتنەكا ڤەكری ل بارەگایێ‌ دەستەیا جینۆسایدێ‌ ل دهۆكێ‌ ب رێڤەچوو

Lalish Duhok