ئای ئۆ ئێسێکی نوو دئێخته بەردەستێ بکارهێنەران
خەندان 
کۆمپانیای ئەپڵ بەردەوامە لە نوێکردنەوەو گەشەپێدانی سیستمی کارپێخەری ئای ئۆ ئێس، بۆ ئەو مەبەستەش ڤێرژنێکی نوێی لەو سیستمە وەشاند.
لەماوەی رابردوو ئەپڵ دوای بڵاوکردنەوەی ڤێرژنی ١٠،٠ ڤێرژنێکی دیکەی نارد بۆ بەکارهێنەرانیان کە ١٠،٠،٣ بوو بەهۆکاری چاککردنی هەندێک کێشە لەوەی پێشوویاندا، دوای تێپەڕبوونی چەند قۆناغێکیش ڤێرژنەکانی ١٠،١ و ١٠،١،١ خرانە بەردەست بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپاد کە بە وتەی ئەپڵ هەر ڤێرژنێک لەوانە تایبەت بووە بە جۆرەکانی ئایفۆن و کێشەی چارەسەرکردووە.
رۆژی دووشەممەی رابردوو لەگەڵ راگەیاندنی تی ڤی نوێی کۆمپانیای ئەپڵ و چەند جۆریکی جیاوازی ماک بوک، ئەو کۆمپانیا ئەمریکییە ڤێرژنی نوێی ئای ئۆ ئێسی ١٠،٢ وەشاند، بەڵام ئاماژەشی بەوەدا هێشتا لە ژێر تاقیکردنەوەدایە و لە چەند رۆژی داهاتوو بەشێوەی نوێکردنەوەی دەنێردرێت بۆ بەکارهێنەرانی.
هەرچەندە هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو ڤێرژنە نوێیە و تایبەتمەندییەکانی نەدراون بەڵام ئەپڵ لەماوەی یەک مانگدا چەندین جار وەشانی گۆڕیوە، بە وتەی سەرچاوە تەکنەلۆژییەکان بێت بۆ رێگری گرتنە لە جەیڵ برێک و شکاندنی سیستمەکەیان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
