شبكة لالش الاعلامية

بارزانی: پێشمەرگە سەرقالێ شەرى بوو و هنده‌ک لایەن ژى ل ناڤ کوردستانێ هەولا کودەتایان ددا

بارزانی: پێشمەرگە سەرقالێ شەرى بوو و هنده‌ک لایەن ژى ل ناڤ کوردستانێ هەولا کودەتایان ددا

باسنيۆز:37f774a07fb1c2023e5dcea7096e4628_l

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوەی ئاشکرا کرد کە لەکاتێکدا پێشمەرگە سەرقاڵی بەرگریکردن لە خاکی کوردستان بوو، هەندێک لایەن لەناو کوردستان هەوڵی کودەتایان دەدا. ئەوەشی دووپات کردەوە کە بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری سەربەخۆیی نابن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 16\11\2016، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە میانی وتارێکیدا کە لە شارەدێی (باشیک) لە ڕۆژهەڵاتی مووسڵ پێشکەشی کرد، ئاماژەی بەوە کرد: ”دوو ساڵە گەلی کوردستان لە شەڕێکی خوێناویدایە لەگەڵ خراپترین و دڕندەترین دوژمن، من زانیومە کاتێک وڵاتێک دەکەوێتە ئەو مەترسییە. هەموو خەڵک و ڕۆشنبیران خۆیان دەکەنە یەک و ئەو مەترسییە دوور دەخەنەوە. پێشبینی ئەوەشمان دەکرد کە هەموو لایەنەکانی کوردستان پشتیوانی پێشمەرگە بکەن، بەڵام بەداخەوە بینیمان هەندێک چ دۆخێکی ناوخۆیان دروست کرد“.

ئەوەشی ئاشکرا کرد: ”هەندێک لایەن لە هەوڵی کودەتاوە دەستیان پێ کرد تا گەیشتە سووتاندنی بارەگا و کوشتنی خەڵک، پرسیاری من لە وان ئەوەیە، پێش هەوڵی کودەتا دۆختان باشتر بو یان ئێ؟ چیتان بەدەست هێنا و چیتان گۆڕی؟ ئامۆژگارییان دەکەم کە خۆیان ماندوو نەکەن چونکە پێشتر چەندیان بە دەست هێناوە،هەر ئەوەندە بە دەست دەهێنن“.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای لە حزبەکان کرد، کۆببنەوە و بە دڵێکی پاکەوە گفتوگۆ بکەن. دووپاتیشی کردەوە: ”کێشەمان زۆرە و گلەیی و گازاندەمان زۆرە و منیش خۆم گازاندەم هەیە، وەرن ڕێکبکەوین و چارەسەری ئەو کێشانە بکەین، ئەگەر نیەت پاک بێت، من بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی دەکەم، بەڵام ئەگەر بەردەوام پێداگری بکەن و بڵێن کودەتا دەبێ بە زۆر بێت، ئەوا لێرەوە دەڵێم کە بەهیچ جۆرێک زۆریی کەسانێک قەبوڵ ناکرێت. داوا لەو دڵسۆزانە دەکەم کە دڵیان بۆ میللەتەکەیان دەسووتێ و هەست بە بەرپرسیارێتی دەکەن، کۆببنەوە و بڕیاری خۆیان بدەن، چونکە کات دەڕوات و هەل لە دەست ئێمە دەچێت، ئەوکاتە گازندە نەکرێت ئێمەش پاشتر چاوەڕێی کەسی دیکە نابین“.

سەبارەت بە دەستکەوتی کوردستان، بارزانی ڕوونیشی کردەوە: ”خوێنی پێشمەرگە لە یەک سەنگەردا تێکەڵ بووە، خوێنی کوڕ و کچانی هەموو پارچەکانی کوردستان لە یەک سەنگەردا تێکەڵ بوون کە ئەوە مەزنترین دەستکەوتە. ئەو یەکڕیزی و قارەمانێتییەی پێشمەرگە، گەورەترین دەستکەوت و سەرکەوتن بوو، ئەوەشە کە هانمان دەدات هەنگاو بەرەو ئایندەیەکی ڕوون بنێین“.

سەبارەت بە پرسی سەربەخۆیی کوردستان، بارزانی گوتی: ”هەندێک دڵیان بەوە خۆشکردووە کە دەڵێن کوا سەربەخۆیی و ڕیفراندۆم، بەردەوام گوتوومە، سەربەخۆیی مافێکی سرووشتیی میللەتی ئێمەیە و لە هیچ دۆخێک و لەژێر هیچ فشارێک دەستی لێ هەڵناگرین،بەڵام بەردەوام گوتوومە کە ئەمە پرۆەسەیەکە دەبێت بەبێ توندوتیژی بکرێت“.

ئەوەشی نەشاردەوە کە لە دوا سەردانیاندا بۆ بەغدا، بە ئاشکرا باسیان لە پرسی سەربەخۆیی کوردستان کردووە و بە جێگەی خۆشحاڵیشی لە قەڵەم دا کە بەغدا بەدەنگەوەهاتنی بۆ پرسی سەربەخۆیی کوردستان هەیە و گوتی: ”ئەمە وادەردەخات کە دەکرێ بگەینە ئەنجام، مادام دەتوانین شەراکەتێکی ڕێک بین، دەتوانین دوو دراوسێی ڕێک و پێک بین. ئێمە نامانەوێت جارێکی دیکە بچینە خولێکی دیکەی خوێنڕشتن“.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە دەست لەو پڕۆژەیە هەرناگرن، ئەگەر لەگەڵ بەغدا ڕێککەوتن، ڕەنگە پێویست بە ڕیفراندۆم نەکات، ئەو کاتە ڕیفراندۆم بشکرێت، سەربەخۆییەکە ئیعتیباری زیاتر دەبێت، بەڵام ئەگەر نەگەن بە لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش، ئەوا کوردستان ڕێفراندۆمی خۆی دەکات. گوتیشی: ”ئەوانەی کە دڵیان بەوە خۆشە کە سەربەخۆیی بەدەست نایەت، وەڵامی من ئەوەیە کە ئەو بۆمبەی داعش لە ڕێی پێشمەرگەی دانا و پێشمەرگە هەڵی گرتەوە و کوردستانی پاک کردەوە، وەڵامی من بۆتان ئەوەیە کە ئەو بۆمبە سیاسییەی ئێوە بۆتان داناوین، زۆرمان داناوە و زۆری دیکەش هەڵدەگرینەوە. تا ئەوکاتە ئێوە چی دەکەن بیکەن، هیچ حیسابێکی بۆ ناکرێت“.

سەبارەت بە هەوڵەکان چەند لایەنێک بۆ مامەڵەکردنی ڕاستەوخۆی بەغدا لەگەڵ سلێمانی و کارکردن بە سیستەمی پارێزگاکان، بارزانی ڕای گەیاند: ”تائەمڕۆ، 11 هەزار و 500 ئازیزی ئێمە شەهید و بریندار بوون، تازە بۆ سیستەمی پارێزگاکان دەگەڕێنەوە؟ ئێمە شەڕمان لەگەڵ پۆل بریمەر (حاکمی مەدەنی ئەمریکا لە عێراق) کرد و ئەو کاتە ئەو هەوڵە سەری نەگرت، ئێستا مومکین نییە ڕێگە بەو هەوڵە بدرێت“.

لە کۆتاییشدا سوپاسی پێشمەرگە و گەلی کوردستانی کرد لە بەرامبەر خۆڕاگری بۆ ئەو ڕەوشەی کە لە دوو ساڵی ڕابردوودا بەهۆی داعشەوە هاتووەتە ئاراوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئه‌نجومه‌نێ وه‌زیران په‌قينا دیلۆك ئیدانه‌ دكت

Lalish Duhok

وه‌زاره‌تا ره‌وشه‌نبیری ل سه‌ر فرۆتنا ئامیرێ نوو یێ په‌خشێ كه‌نالێن ناڤخۆیی هاته‌ده‌نگ

Lalish Duhok

پارتى وگۆران به‌حسێ ناڤه‌رۆكا كۆمبوونا خوه‌ يا ئه‌ڤرۆ دكه‌ن

Lalish Duhok