پرۆسا رزگاركرنا حەویجە دەستپێدكت
نهوا 
بەپێی ئەو زانیاریەی دەست رادیۆی نەوا كەوتووە، لە ئایندەیكی نزیكدا پرۆسەی رزگاكردنی شارۆچكەی حەویجە دەسپێدەكات، هاوكات فەرماندەی هێزەكانی پێشمەرگەش لە میحوەری چواری باشوری كەركوك هەواڵەكە پشتڕاستدەكاتەوە و لەوبارەیەوە زانیاری زیاتر دەخاتەڕوو.
وەستا رەسوڵ فەرماندەی هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری چواری باشوری كەركوك لەبارەی رزگاركردنی ئەو شارۆچكەیەی بۆتە سەنتەری كۆكردنەوەی چەكدارانی داعش، بۆ رادیۆی نەوا وتی “ناوچەی حەویجە یەكێكە لە خاڵە مەترسیدارەكان بۆسەر شاری كەركوك كە لەئێستادا داعشێكی زۆری تێدا كۆبۆتەوە، هەروەك بەهۆی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی موسڵەوە، رزگاركردنی ئەو ناوچەیە دواخراوە بۆ دوای ئەو ئۆپەراسیۆنە”.
وتیشی “لە چەند رۆژی رابردووا لەلایەن فەرماندەیی هێزە چەكدارەكانی عیراقەوە پەیامێكمان تایبەت بە رزگاركردنی شاری حەویجە پێگەیشتوە، بەوەی لە هەفتەی داهاتوودا بەهاوبەشی فەرماندە كوردستانییەكان و فەرماندە عیراقییەكان بەمەبەستی نەخشەدانان و دانانی كاتی رزگاركردنی شارۆچكەكە، دانیشتنێك رێكبخەین، بۆیە پێشبینییەكان بەشێوەیەكە، كە رزگاركردنی حەویجە زۆر نزیكبۆتەوە”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
