شبكة لالش الاعلامية

كێشەیەكا مه‌زن ل ئایفۆن 6 دروست دبت

كێشەیەكا مه‌زن ل ئایفۆن 6 دروست دبت

وشه‌161120161025800_iphone

دەستەی پاراستنی مافی بەكاربەرانی وڵاتی چین داوایەكی فەرمی پێشكەشی كۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریكی كرد، بۆ بەدواداوچوون بە بەرهەمەكانی ئایفۆن 6 و ئایفۆن6 ئێس، بەهۆی ئەوەی زۆرێك لە بەكاربەرانی لە وڵاتی چین سكاڵایان تۆمار كردووە كە دوای داخستنی ئایفۆن شەش جارێكی تر دووبارە ناكرێتەوە.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی كردەوە، كە سكاڵاكان بەشێوەیەكی هەڕەمەكی و بێ بەرنامە بۆ داڕێژراوبوونە و سەرجەمیان گەیشتوونەتە دەستەی پاراستنی مافی بەكاربەرانی وڵاتی چین و زیاتر لە 50 بۆ 60% خاوەنی هاندی ئایفۆن6 و ئایفۆن6 ئێس، كاتێك لە ژوورێكی پلە گەرمی بەرز یان لە كەشێكی زۆر سارددا مۆبایلەكانیان داخستووە، بەهیچ شێوەیەك دووبارە ناكرێتەوە، هەرچەند كاتێك لە شەحنی دەدەن بە ئاسایی شەحن وەردەگرێت و پاترییەكەی پڕ دەبێت.

ژمارەی ئەو حاڵەتانەی تووشی ئایفۆن6 بووە یەكجار زۆرە، بۆیە دەستەی پاراستنی مافی بەكاربەرانی وڵاتی چین بەفەرمی داوایەكی پێشكەشی كۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریكی كردووە، تا بەدواداوچوون و لێكۆڵینەوە لەو كێشەیە بكات، تا ئێستەش كۆمپانیای ئەپڵ وەڵامی داواكەی نەداوەتەوە.

دروستبوونی ئەو كێشەیەی بەرهەمی كۆمپانیای ئەپڵ لە كاتێكدایە پێشتر كۆمپانیای سامسۆنگ دوای ئەوەی زیاتر لە دوو ملیۆن هاندی جۆری سامسۆنگ گالاكسی نۆت7ی خستە بازاڕەكانەوە، بەڵام بەهۆی گڕ تێبەربوونی، بە پەلە هەموو ئامێرەكانی لە بازاڕەكان كشاندەوە و سەدان ملیۆن دۆلار زیانی بەركەوت.

سەرچاوە/سكای نیوز.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كاميرا مۆبایلا هواوی پی 40 خه‌یالییه‌

Lalish Duhok

داخستنا بەرنامەیێن ئایفۆنێ ب زۆری زەرەرێ دگەهینتە مۆبایلێ

Lalish Duhok

دێ چاوان نامێن ژێبری ژ ڤایبه‌ری ڤه‌گه‌رینی؟

Lalish Duhok