شبكة لالش الاعلامية

لژنا پەروەردێ:بريارا حكوومەتێ بۆ مامۆستایان، ل ڤێ هه‌يڤێ ده‌ دێ ئێته‌ جێبه‌جێكرن

لژنا پەروەردێ: بريارا حكوومەتێ بۆ مامۆستایان، ل ڤێ هه‌يڤێ ده‌ دێ ئێته‌ جێبه‌جێكرن 

ھەولێر-KDP.info-imagethumb

لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی كوردستان، بڕیارەكەی حكوومەتی ھەرێم بۆ دابینكردنی بڕێك پارە بۆ مامۆستایان بە باش دەزانێت بۆ ئەو قۆناغە و، مامۆستایانیش دڵنیا دەكاتەوە كە لەم مانگەوە پارەكە خەرج دەكرێت.

ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی كوردستان (مەردان خدر)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی رایگەیاند: “بڕیاری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ پێدانی ١٠٠ هەزار دینار بۆ مامۆستایانی ناوشار و ١٥٠ هەزار دینار بۆ مامۆستایانی دەرەوەی شار، چارەسەرێكی زۆر باشە بۆ ئەم قۆناغە”.

(خدر) گوتیشی: “ئەم بڕیارە دەبێتە ھۆی ئەوەی لە سنووری سلێمانییش دەست بە دەوام بكرێتەوە و، ئەگەر ھەموو مامۆستایانیش دەوام نەكەن، بەڵام لە زۆرینەی شوێنەكان دەوام دەكرێت و، بەپێی زانیاریی ئێمە حكوومەت لەمە زیاتر توانای نییە پارە زیاد بكات لەم قۆناغەدا، بۆیە بۆ ئەوەی ساڵێكی خوێندن نەفەوتێت، ئەمە بڕیارێكی زۆر باشە”.

ڕوونیشی كردەوە، ناكرێت مامۆستایان گومانیان ھەبێت، چونكە ئەمە بڕیارێكی فەرمییە دراوە و لەم مانگەوە جێبەجێ دەكرێت، ئەگەر جێبەجێیش نەكرا، ئەوكات دەتوانن ھەڵوێستی دیكەیان ھەبێت، بەڵام باوەڕی تەواومان ھەیە ئەو بڕیارە جێبەجێ دەكرێت.

ئەو ئەندامەی لیژنەی پەروەردە راشیگەیاند، ناكرێت حكوومەت بە تەنیا دەستكاریی پاشەكەوتی مووچەی مامۆستایان بكات و، گەر بكرێت پێویستە بۆ ھەموو فەرمانبەرانیش بكات، بەڵام حكوومەت لە ئێستادا ناتوانێ ئەو كارە بكات.
باسی لەوەیش كرد، بەڵكوو لە ساڵی داھاتوودا دۆخی ئابووریی ھەرێم باشتر بێت، ئەو كات حكوومەتی بەرە بەرە پاشەكەوت ناھێڵێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پارێزگارێ سلێمانیێ هاته‌ هه‌لبژارتن

Lalish Duhok

بریتانیا ل پشتەڤانیكرنا پێشمەرگەی دێ‌ یا بەردەوام بت

Lalish Duhok

مەسروور بارزانی: کۆمبوونا د گەل شاندێ ئەمریکی بەرھەمداربوو

Lalish Duhok