پشكا پارێزگهها هەلەبجە ل بودجا عێراقێ دا هاته دیاركرن
رووداو- هەولێر
لە یاسای بودجەی گشتی عێراق ملیارێك و 500 ملیۆن دینار بۆ ئاوەدانكردنەوەی پارێزگای هەڵەبجە تەرخاندەكرێت.
لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دوای گفتوگۆیەكی چڕوپڕ بڕی ملیارێك و 500 ملیۆن دیناری وەكو بودجەیەكی سەربەخۆ بۆ پارێزگای هەڵەبجە لە یاسای بودجەی گشتی عێراق، بۆ ساڵی 2017 جێگیر كرد.
مەسعود حەیدەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند “ئەو بڕە پارەیە هیچ پەیوەندی بە رێككەوتنی نەوتی هەرێمی كوردستان و بەغداوە نییە، بەڵكو بودجەیەیەكە بۆ ئاوەدانكردنەوەی ئەو پارێزگایە كە بووتە ناسنامەی چەوسانەوەی گەلی كوردستان و گەلانی عێراق”.
مەسعود حەیدەر گوتیشی “پارساڵ لە یاسای بودجەدا پشكی پارێزگای هەڵەبجە تەرخانكرا، بەڵام لە دادگای فیدراڵی تانەی لێدرا و ئەو پارەیە خەرج نەكرا، لەگەڵ ئەوەشدا ئەمساڵ لە یاساكە جێگیر دەكرێت و ئومێد دەكەین حكومەتی بەغدا بەزووترین كات دوای پەسەندكردنی یاساكە ئەو بڕە پارەیە بداتە پارێزگای هەڵەبجە و، لە پرۆژە ئاوەدانییەكانی ئەو شارە خەرج بكرێت”.
بڕیارە رۆژی پێنجشەممەی 1-12-2016 پڕۆژەیاسای بودجەی 2017ـی عێراق لە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت. كۆمەڵێك گۆڕانكارییش لە پرۆژە یاساكە كراون.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
