پێله‌كا سه‌رمايێ به‌ره‌ف هه‌رێما كوردستانێ و عێراقێ دئێت
باسنيۆز:
شاره‌زایه‌كی كه‌شوهه‌وای عێراق، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، شه‌پۆلێكی سه‌رما ڕوو له عێراق ده‌كات و سه‌ره‌تا له هه‌رێمی كوردستان پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زێت و پاشان ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، پێشبینیش ده‌كات، پله‌كانی گه‌رما بۆ 1 پله‌ی سه‌دی و سفر، داببه‌زێت.
سادق عه‌تییه ڕه‌شید، شاره‌زای كه‌شوهه‌وا له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سڕه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، ڕای گه‌یاند :” شه‌پۆلێكی سه‌رمای سیبیری، كه له ڕۆژی چوارشه‌مه‌وه كاریگه‌رییه‌كانی ده‌رده‌كه‌وێت، له عێراق ده‌دات”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، كه شه‌پۆله سه‌رماكه تا ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوو، به‌رده‌وام ده‌بێت و ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌مه‌ش زۆر سارد ده‌بێت.
ئه‌و شاره‌زایه باسی له‌وه‌ش كرد، كه له ڕۆژی چوارشه‌مه‌وه سه‌رماكه ده‌ست پێده‌كات و سه‌رتا هه‌رێمی كوردستان و شاره‌كانی باكووری عێراق ده‌گرێته‌وه، بۆ ڕۆژی پێنجشه‌مه‌ش ده‌گاته ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی وڵات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی