شبكة لالش الاعلامية

به‌فرێ و نه‌بوونا پێتڤيان،ژیانا خه‌لكێ ل سه‌ر چیايێ شنگالێ قورس كريه‌

به‌فرێ و نه‌بوونا پێتڤيان،ژیانا خه‌لكێ ل سه‌ر چیايێ شنگالێ  قورس كريه‌
شنگال-KDP.info-imagethumb

قایمقامی شارۆچكه‌ی شنگال رایگه‌یاند، هاتنی وه‌رزی زستان و بارینی به‌فر ژیانی خه‌ڵكی سه‌ر چیای شنگالی قورس كردووه‌، چونكه‌ به‌و زستانه‌ پێویستیان به‌ سووته‌مه‌نی و كاره‌با و خزمه‌تگوزاریی دیكه‌ هه‌یه‌؛ داوایشی له‌ خواپێداوان كرد به‌وه‌ی له‌ توانایاندایه‌ هاوكاریی ئه‌و خه‌ڵكه‌ لێقه‌وماوه‌ بكات.

(مه‌حما خه‌لیل) قایمقامی شارۆچكه‌ی شنگال بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ”له‌سه‌ر چیای شنگال به‌فرێكی زۆر باریوه‌، ئه‌وه‌ش ژیانی خه‌ڵكی ئاواره‌بووی سه‌ر چیاكه‌ی قورس كردووه‌، چونكه‌ له‌ زۆر رووه‌وه‌ پێویستیان به‌ خزمه‌تگوزاری و دابینكردنی كه‌لوپه‌لی رۆژانه‌یان هه‌یه‌، نه‌ك هه‌ر ئه‌وان به‌ڵكو خه‌ڵكی ئاواره‌بوویش پێویستیان به‌ خزمه‌تگوزاری و پێداویستییه‌كانی دیكه‌ وه‌ك سووته‌مه‌نی و كاره‌با هه‌یه‌.”

(خه‌لیل) گوتی، ”شنگال ناوچه‌یه‌كی وێرانكراوه‌، داوا ده‌كه‌ین هه‌ر كه‌سێك له‌ توانایدایه‌ با به‌ هانای خه‌ڵكی شنگاله‌وه‌ بێت و سووته‌مه‌نی و كه‌لوپه‌لی دیكه‌ی زستانه‌یان بۆیان دابین بكات، چونكه‌ له‌ ره‌وشێكی ناخۆشدان، هه‌موویش هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ زۆربه‌ی زۆریان له‌ژێر خێمه‌دا ده‌ژین”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ژنێکی دیکەی ئێزدی لە کەمپی هۆل ئازادکرا

Lalish Duhok

خۆلەك لدۆر “سەركردەیێ‌ سەركەفتی” بۆ ئەندامێن بنگەهێ‌ لالش هاتە ڤەكرن

Lalish Duhok

كه‌مپا كه‌به‌رتوو.. شانده‌كی تایێ سنوونێ جه‌ژنا ره‌مه‌زانێ پیرۆزكر

karwanhaji