ژمارا ئاواره‌يێن مووسلێ ل ده‌ست پێكا ده‌ستپێكرنا شه‌رى هاتنه ئاشكه‌راكرن
خه‌ندان
وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق رایگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵه‌وه ژماره‌ی ئاواره‌كانی قه‌زاو شارۆچكه‌و گونده‌كانی سه‌ر به پارێزگاكه گه‌یشتووه‌ته (150) هه‌زار كه‌س.
ده‌رباز محه‌مه‌د وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران ئه‌مڕۆ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌و ئاوارانه به‌سه‌ر كامپه‌كانی باشوری موسڵ و باكوری تكریت و كه‌ركوك و دهۆك و هه‌ولێرو سلێمانیدا دابه‌شكراون.
وتیشی تیمه‌كانی وه‌زاره‌ت ئه‌مڕۆ پێشوازیان له (2726) هه‌زار ئاواره كردووه له ناوچه‌كانی حورییه‌و تلكێف و ره‌شیدییه و تل عتبه‌و گه‌ڕه‌كی سه‌لام و كه‌رامه‌و ئینتیسار له پارێزگای نه‌ینه‌واو گواستراونه‌ته‌وه بۆ كه‌مپه‌كانی وه‌زاره‌ت له داقوق و مه‌دره‌ج و جدعه‌ی سێ یه‌م له گه‌یاره له‌گه‌ڵ كه‌مپی حه‌سه‌ن شام له‌رۆژهه‌ڵاتی موسڵ.
وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تیمه‌كانیان به‌رده‌وام پێشوازی له كۆچبه‌ران ده‌كه‌ن و شوێنی گونجاویان بۆ دابین ده‌كه‌ن و یارمه‌تی مرۆییان به‌سه‌ردا دابه‌شده‌كه‌ن.
له ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی موسڵدا كه زیاتر له دوو مانگه به‌رده‌وامه 100 هه‌زار سه‌رباز له سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و گروپه چه‌كداره شیعه‌كان به‌شدارن.
دوای ئه‌وه‌ی هێزه عێراقیه‌كان توانیان ڕووبه‌ری سه‌دا 25ی ناو موسڵ كۆنتڕۆڵبكه‌نه‌وه، مانگی كۆتایی ساڵی ڕابردوو بۆ ماوه‌یه‌ك هێرشه‌كانیان وه‌ستاند ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی خۆیان، بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی هێز و خۆئاماده‌كردن بووه بۆ قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه.
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق مانگی ڕابردوو، له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵه‌وه قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌یان له ژێر ده‌ستی داعش ده‌ستپێكرد.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
