شبكة لالش الاعلامية

دەزگه‌هێ ئاسایشا هەرێمێ دەسته‌سه‌ركرنا زێده‌تر ژ 60 داعشان راگەهاند

دەزگه‌هێ ئاسایشا هەرێمێ دەسته‌سه‌ركرنا زێده‌تر ژ 60 داعشان راگەهاند

نه‌وا141201711cvb54654654646456

دەزگای ئاسایشی هەرێم و ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەی سەر بە دەزگاكەن، لەساڵی 2016 دا زیاتر لە 60 چەكداری رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) دەستگیردەكەن كە لەنێوانیاندا چەند چەكدارێك هەن لەموسڵەوە دزەیان كردۆتە سنورەكانی هەرێمی كوردستانەوە.

سایتی رەسمی یەكێتی بڵاویكردۆتەوە، ئاسایش لەناوچەكانی سەنگاو، دەربەندیخان، گەرمیان، هەڵەبجە ژمارەیەك داعشیان دەستگیر كردوە كە هاوكاری گروپە چەكدارەكانی سەنگاو و ناوچەی گریانەو بۆینیان كردوە كە دەكەونە ناوچە شاخاوییەكانی سنوری هەڵەبجەوە، بەپێی زانیارییەكانی ئاسایش، لەئۆپەراسیۆنی سێ سەدو شەست رۆژەیاندا، دەزگای ئاسایش توانیوێتی 14 تیرۆریست بكوژێت، دەزگای ئاسایشی هەرێم راشیگەیاندوە، ساڵێك شەونخونی و بەردەوام چاودێریكردن و گەڕان و لێكۆڵینەوەی ورد لەلایەن كوڕانی وڵات پارێزی دەزگای ئاسایش كە دەستێكیان پۆڵایە بۆ ئەم هەرێمەو دەستەكەی تریان كۆتری ئاشتیە بۆ سەقامگیری و خۆشگوزەرانی هاووڵاتیان، زانیارییەكان رایدەگەیەنن توانرا زیاتر لە 60 تیرۆریست كە رەگەزی عەرەبیشی تێدایە دەستگیر بكەن، كە پیلانیان دانابوو هێرش بكەنە سەر چەند دامودەزگایەكی حكومی و حزبی و بازرگانی و شوێنە گشتییەكان، تا ئۆقرەیی لەهەرێم تێكبدەن، راشگەیەنراوە، دوای شەڕی موسڵ داعش چەكدارە كوردەكانی جیاكردەوەو شانەی نوستوی لەناو سەنتەری شارەكان خستەكار تاكو ئارامی و ئۆقرەیی تێكبدەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كۆسره‌ت ره‌سول: كه‌ركووك بوويه‌ سه‌ربازگه‌هه‌كا وێران

Lalish Duhok

داود موراد خه‌تارى: ئینسکلۆپیدیا نڤیسەرێن ئێزدی د قۆناغێن داويێ دایه‌

Lalish Duhok

حوکمەتا ھەرێما کوردستانێ دەمژمێرەک ژ دەواما فەرمانگەھان کێم کر

Lalish Duhok