شبكة لالش الاعلامية

كۆمپانیێن چینی بۆ كاركرنێ دئێنە هەرێما كوردستانێ

كۆمپانیێن چینی بۆ كاركرنێ دئێنە هەرێما كوردستانێ

هەولێر-KDP.info-ImageThumb

بەڕێوەبەری پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمساڵ تا ئێستا خواست هەیە 10 پێشانگای نێودەوڵەتی لە هەولێر بكرێنەوە و دەشڵێ: “گرێبەستمان لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئوردنی كردووە بۆ هێنانی كۆمپانیاكانی وڵاتی چین و بڕیارە لە سەرەتای هاوینی ئەمساڵدا گەورەترین پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ سەدان كۆمپانیا چینی بكرێتەوە”.

(عەبدوڵڵا عەبدولڕەحیم)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: “گرێبەستێكمان لەگەڵ كۆمپانیایەكی وڵاتی ئوردن ئیمزا كردووە و بڕیارە بەپێی گرێبەستەكە كۆمپانیای “نەبەج ئوردن” ژمارەیەك كۆمپانیای چینی بێنێتە هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری بازرگانی كە وڵاتی چین وڵاتێكی پێشكەوتووە و بڕیاریشە لە هاوینی داهاتوودا گەورەترین پێشانگای نێودەوڵەتی لە شاری هەولێر بۆ كۆمپانیاكانی وڵاتی چین بكرێتەوە و، مەزەندە دەكرێت سەدان كۆمپانیای چینی بەشداری تێدا بكەن”.

(عەبدولڕەحیم) گوتیشی: “ساڵی رابردوو بە هۆی قەیرانی داراییەوە ژمارەیەكی كەم پێشانگای نێودەوڵەتی كرانەوە، بەڵام ئەمساڵ زۆر باشتر دەبێت لە ساڵی رابردوو، چونكە تا ئێستا خواست هەیە 10 پێشانگا بكرێنەوە لە شاری هەولێر، بە تایبەتی پێشانگای كەرتی پیشەسازی، ئەوانەیش رۆڵیان دەبێت لە هەرێمی كوردستان تا خەڵكی ئێمە پێیان ئاشنا بێت و ئەوانیش بتوانن كاری بازرگانی لە هەرێمی كوردستاندا پەرەی پێ بدەن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

جڤاتا سه‌ربازی: ئۆپه‌راسیۆنا رزگاركرنا ته‌ماما منبجێ دێ ده‌ستپێكه‌ت

Lalish Duhok

نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خوشی ل مالباتا جۆرج بۆشی كر

Lalish Duhok

حوكمه‌ت برياره‌كێ ل دۆر مامۆستايێن گرێبه‌ست ده‌ردكه‌ت

Lalish Duhok