فەرماندەیەکێ پێشمەرگەى: 100 قەناس ب دەستێ داعش ژلایێ پێشمەرگەى ڤه هاتينه كوشتن
باسنيۆز:
فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئاماژ بەوە دەکات کە ژمارەیەکی زۆری قەناس بەدەستی داعش کوژراون کە بەشێکی زۆریان خەڵکی بیانی بوون.
عەمید بەهرام دۆسکی، فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “زۆرینەی هەرە زۆری قەناس بەدەستەکانی داعش ئەوانەی لەبەرەی جەنگ هاتبوون و ئەوانەشی لەناو سەنتەری شاری مووسڵەوە بوون، لە لایەن هێزی پێشمەرگەی کودستان کوژراون”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە: “ژمارەی کوژراوە قەناس بەدەستەکانی داعش بەرانبەر بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان زیاد لە 100 چەکدار بووە”. گوتیشی: “بەشێکی زۆری قەناس بەدەستەکان کەسانی بیانی بوون”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
