وه‌زاره‌تا په‌روه‌ردێ ب فه‌رمی خشته‌یيێ تاقیكرنان راگه‌هاند
خه‌ندان
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی راگه‌یاند له‌سه‌رتاسه‌ری قوتابخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
سامان سیوه‌یلی وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند، لە سۆنگەی هەستکردن بە گرنگی داهاتووی قوتابیان و زەرەرمەندنەبوونیان، لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانەوە، پێشنیاری هەموو لایەکی وەرگرت و پاش تاوتوێکردنیان، چه‌ند بڕیارێكیان ده‌ركردووه.
به‌پێی بڕیاره‌كان، ئەزموونەکانی خوولی یەکەمی ساڵی خوێندنی (٢٠١٦ ـ ٢٠١٧)ی پۆلە کۆتاکان (نیشتمانی و وەزاری)، بۆ قوتابیانی (٩ی بنەڕەتی) ڕۆژی (چوارشەممە ــــ ١٤/٦/٢٠١٧) و بۆ قوتابیانی (١٢ی ئامادەیی) ڕۆژی (پێنج شەممە ــــ ١٥/٦/٢٠١٧)ی زایینی ئەزمونەکانیان دەست پێ دەکەن و لە هەفتەیەکدا دوو ئەزموون ئەنجام دەدرێت.
هه‌روه‌ها جه‌ژنی ڕەمەزانی پیرۆز کە دەکەوێتە نێو ئەزمونەکانەوە، پشووی تایبەتی بۆ دانراوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
