بۆ ڤه‌كۆلينێ ل كێشه‌يێن به‌نداڤا مووسلێ لژنەیەك ژ بەغدا گه‌هشته دهۆك
رووداو- دهۆك
بو لێكۆڵینه‌وه له كێشه‌كانی به‌نداوی موسڵ، وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك راوێژكار و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گه‌یشته شاری دهۆك، ئەوان به‌نیازن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌نداوی موسڵ كێشه‌كانی به‌نداوەکە تاوتوێ بكه‌ن.
ریاز عیزه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی موسڵ به تۆڕی میدیایی رووداوی راگه‌یاند، هه‌ریه‌ك له د. حه‌سه‌ن ئه‌لجه‌نابی، وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی عێراق، ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و راوێژكارانی وه‌زاره‌ت، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئیداری دهۆك سه‌ردانی به‌نداوی موسڵ ده‌كه‌ن و كێشه‌كانی به‌نداوەكە تاوتوێ ده‌كه‌ین.
ریاز عیزه‌دین زیاتر گوتی “نزیكه‌ی ساڵێكه كۆمپانیایه‌كی ئیتاڵی هاتووه كاری نۆژه‌نكردنەوە ده‌كات، به‌ڵام پێویستمان به هاوكاری زیاتره بۆ پاراستنی بەنداوەكە”.
نزیكه‌ی ساڵ و نیوێکه مشتومڕێكی زۆر له‌سه‌ر مه‌ترسی داڕووخانی به‌نداوی موسڵ ده‌كرێت، به‌ڵام به‌رپرسانی به‌نداوەكە ده‌ڵێن مه‌ترسییه‌كه به‌وجۆره نییه و، به‌شێك له‌و باسكردنانه زیاتر سیاسین.
بەنداوی موسڵ گەورەترین بەنداوە لەسەر ئاستی عێراق و چوارەم گەورەترین بەنداوە لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئەگەر بەنداوەكە بڕووخێت مەترسی گەورەی لەسەر شارەكانی موسڵ و تكریت و تەنانەت بەغداش دەبێت و پێشبینی دەكرێت یەك ملیۆن كەس ژێرئاو بكەن و نیو ملیۆنیش ئاوارە ببن.
بەنداوی موسڵ ئاو و وزە بۆ 2 ملیۆن کەس لە باکووری عێراق دابین دەکات، لە ساڵی 1983 لەلایەن دوو كۆمپانیای بیانییەوە دروستكراوە و توانای گلدانەوەی زیاتر لە 11 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
