مه‌حمود كاكه‌یی :ل ده‌ستپێكا شه‌رێ داعش زێده‌تر ژ 16 هه‌زار بۆمبێن چاندى هاتينه ژناڤبرن
ZNA- هه‌ولێر
فه‌رماندەیەکی پێشمەرگە له كه‌تیبه‌ى ئه‌ندازه‌ى سه‌ربازى هێزه‌كانى پشتیوانی یه‌ك ڕایگەیاند، له‌سەرەتای شەڕی داعشەوە ١٦ هه‌زار و ٥٠ مین و بۆمبى چێنراو و هه‌زار و ٣٠ پارچه ته‌قه‌مه‌نى دیکە لە سەرجەم میحوەرکانی پێشمەرگە لە ناوبراون.
مه‌حمود كاكه‌یى، فه‌رماندەیەکی پێشمەرگە له كه‌تیبه‌ى ئه‌ندازه‌ى سه‌ربازى هێزه‌كانى پشتیوانی یه‌ك بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمی پارتی ڕاگەیاندووە، لە هه‌فته‌ى ڕابردوودا ٢٣٠ بۆمبى چێنراوی جۆراجۆری دیکە لە میحوه‌ره‌كانى خازر و تلسقۆف و بادوش پوچه‌ڵكراونەتەوە.
وتیشی “له‌سه‌رجه‌م میحوه‌ره‌كاندا تیمه‌كانیان به‌رده‌وامین له‌كاره‌كانمان بۆ لە ناوبردنی ئەو بۆمب و تەقەمانەیانەی دیکە کە هێشتا پوچەڵنەکراونەتەوە”.
ڕۆژی ٢٣ی ئە مانگە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا لەشاری ھەولێر محەمەد ئەحمەد سەرۆکی گشتی دەزگای کاروباری مینی هەرێم ڕایگەیاند، تائێستا ڕوپێوی هه‌موو ناوچە بۆمبڕێژکراوەکانی ژێر دەستی داعشیان نەکردووە و بۆ پاکردنەوەشیان پێویستیان بە بودجەیەکی تایبەت ھەیە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
