شبكة لالش الاعلامية

کوره‌ك 20 سالە تەرمێ باب و ده‌يكا خۆ بن ئاخ نه‌كرينه‌

کوره‌ك 20 سالە تەرمێ باب و ده‌يكا خۆ بن ئاخ نه‌كرينه‌

خەندان
لە شاری ئیدنبۆرۆی پایتەختی سکۆتلەندا کوڕێک ماوەی 20 ساڵە تەرمی دایک و باوکی لە ماڵەوە هەڵگرتووەو بەخاکی نەسپاردوون، بەڵام دواتر پۆلیس پێیدەزانێت و ناچاری دەکات تەرمەکان بنێژێت.

تائێستا هۆکاری ئەوە روون نەکراوەتەوە کە ئەو کوڕە بۆچی نایەوێت دایک و باوکی بەخاک بسپێرێت، باوکی لەساڵی 1987 دەمرێت و دایکیشی لەساڵی 1994 دەمرێت، بەڵام لە ساڵی 2002 بۆ پۆلیس ئاشکرادەبێت و دەستبەجێ تەرمەکان رەوانەی شیکاری پزیشکی دەکات و لە ساڵی 2012 دادگا کەیسەکە دەجوڵێنێت و لە ئێستادا بڕیارەکە دەرچووە.

ئەو کوڕە ناوی میلیفینەو یەکێک لەسەیرترین کارەکانی نێو ئەم جیهانەی کردووە، چونکە کەسێک ئازیزێکی دەمرێت دەستبەجێ پۆشتەی دەکات و بەخاکی دەسپێرێت، رەنگە لە هەندێک وڵات و لای هەندێک خێڵی تر ئەو کارە جۆرێکی تر بێت، بەڵام لە وڵاتێکی وەک سکۆتلەندا رەنگە بەو شێوەیە نەبێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دوو كه‌نالێن دیارێن ئه‌مریكا شه‌رى ل سه‌ر ڤێ خانما پێشكێشكار دكن

Lalish Duhok

دو خوشک و برایێن جێمک خێزانا هەڤژینییێ پێکئینایە

Lalish Duhok

مێسی دێ 21 مه‌هان هێته‌ زینداكرن

Lalish Duhok