شبكة لالش الاعلامية

پەرلەمانێ ئیتالیا ئيمزا بۆ ناساندنا جینۆسایدا ئێزدیان كۆمكرن

پەرلەمانێ ئیتالیا ئيمزا بۆ ناساندنا جینۆسایدا ئێزدیان كۆمكرن

لالش-KDP.info-

  شاندێكی پەرلەمانی ئیتاڵیا سەردانی پەرستگای لالشی كرد و، لەلایەن (میر حازم تەحسین بەگ)، جێگری میری ئێزدییەكان و ئەنجوومەنی رۆحانیی ئێزدیانەوە پێشوازی لێ كرا.

لەو بارەیەوە (هەكار حازم تەحسین بەگ)، كوڕی جێگری میری ئێزدییەكان، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: “ئارمانج لە سەردانی ئەم شاندە، زانینی ڕەوشی ئێزدییەكان لە ناوچەكەدا بوو، ئەو شاندە بە ئێمەی راگەیاند، كە ئەوان لە پەرلەمانی ئیتاڵیاوە ٥٠ ئیمزای پەرلەمانتارانیان كۆ كردووەتەوە و یاسایەك دەركراوە لە پێناو تۆماركردنی  جینۆسایدناساندنی ئێزدییەكان لە دادگای نێودەوڵەتیدا”.

(هەكار) گوتیشی: “ئێمە لەلای خۆمانەوە بۆمان شی كردنەوە كە قەبارەی كارەسات و ئەو تاوانانەی بەسەر ئێزدییەكانەوە هاتووە لەلایەن داعش چەندە و كاریگەرییەكانیشی لەسەر كۆمەڵگەی چین”.

دەشڵێ: “بە شاندەكە گوترا زیاتر هاوكاریی ئێزدییەكان بكەن لە ناوخۆ و دەرەوەیشدا”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شانده‌كێ بنگه‌هێ لالش هايدارى ره‌وشا قوتابيێن كه‌مپا ئێسيا دبت

Lalish Duhok

دهۆك.. 69 به‌ڵێندەرێن شنگالێ پارە وەرگرتن

Lalish Duhok

هه‌تا نۆكه‌ نێزیكى سێ هه‌زار کوردێن ئێزدی ژدەستێ داعش هاتينه‌ رزگارکرن

Lalish Duhok