ھەولێر ماراسۆنێک بۆ کچان هاته سازكرن
ZNA- ههولێر
ماراسۆنێک بۆ 100 کچ، لە ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان، بە ناوی (سوپاس پێشمەرگە) ساز دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 12/3/2017، ڕاگەیاندراوێک لە پێگەی فەرمیی پارێزگای ھەولێر، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)دا بڵاو کراوەتەوە و ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، کاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆ و لە دووەمین ڕۆژی فێستیڤاڵی ھەولێردا، راکردنی بە کۆمەڵ بۆ 100 کچ بە ناوی (سوپاس پێشمەرگە) بە مەودای دوو کیلۆمەتر ساز دەکرێت.
سەبارەت بە شوێنی دەستپێکردنی و کۆتاییھاتنی ماراسۆنەکە، لە ڕاگەیاندراوەکەدا ھێما بۆ ئەوە کراوە: “سەرەتا و دەسپێک لە بەردەم بەرێوەبەرایەتیی چالاکیی وەرزشی و دیدەوانیی ھەولێر 60 مەتری بەرانبەر ئاسایشی ھەولێر بە ئاڕاستەی پەرلەمانی کوردستان و پێچکردنەوەی بە شەقامی ھەڵەبجە و ئەکادیمای کوردستان بەرەو بەردەم پارکی شاندەر و لەوێ کۆتایی پێ دێت”.
تیشک خراوەتە سەر ئەوەش، کە لە شوێنی کۆتاییھاتنی ماراسۆنەکەدا، خەڵات بەسەر یەکەمەکاندا دابەش دەکرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
