شبكة لالش الاعلامية

بۆچی ره‌نگێ ترومبێلا تاکسی زەرە؟

بۆچی ره‌نگێ ترومبێلا تاکسی زەرە؟

خەندان
لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهاندا تاکسیەکان رەنگی تایبەت و جیاواز بەخۆیان هەیە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی لە جیهاندا ئۆتۆمبێلی تاکسی رەنگی زەردە، ئەمەش تەنها لەبەرئەوەی کەمتر تووشی پێکدادانی رووداوی هاتوچۆ دەبن.

وەک باس دەکرێت بەشێوەیەکی هەڕەمەکی رەنگی زەرد بۆ تاکسی هەڵنەبژێردراوە، بەڵکو دوای توێژینەوەیەک و لێکۆڵینەوەیەک کە ئەزموونیش کاریگەری هەبووە لەسەری، رەنگی زەرد بۆ تاکسی هەڵبژێردراوە.

لە وڵاتێکی وەک سەنگاپورە تاکسیەکانیان دووجۆرن، هەندێکیان رەنگیان زەردەو هەندێکیان شین، دواتر توێژینەوەیەکی لەسەر کراوەو تێیدا 16 هەزار تاکسی لەو دوو رەنگە وەرگیراوەو لەماوەی سێ مانگدا زۆرترین رێژەی لێدان لەو تاکسیانە بەر رەنگی شین کەوتووە.

بەگوێرەی ئەو توێژینەوەیە بەڕێژەی 5% تاکسی رەنگ زەرد کەمتر لێی دراوە لەبەشی دواوە بەراورد بەتاکسی رەنگی شین.

لەلایەکی تریشەوە باس لەوە دەکرێت کاتێک خۆر ئاوا دەبێت رەنگی زەرد زیاتر دەردەکەوێت لەسەر رێگاوبانەکان بەراورد بەرەنگەکانی تر، تاکسیش یەکێکە لەو پێداویستیانەی گواستنەوە کە دەبێت مرۆڤەکان لەسەر شەقام و رێگان بیبینن، چونکە لەکاتی گرنگدا پێویستیان پێی دەبێت بۆ ئەوەی لەگەڵ ئۆتۆمبێلی دیکە جیای بکەنەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بەرازه‌كێ ب ھەشت دەست و قاچا ژ دایک بوو

Lalish Duhok

شازادەیەکی سعودیە 80 بالندێن گۆشتخۆر دبه‌تە ناڤ فرۆکێ دا

Lalish Duhok

كچێن ئيرانێ خۆ دكه‌نه‌ كوڕ و دچنه‌ یاریگه‌هان 

Lalish Duhok