شبكة لالش الاعلامية

ئەنجوومەنێ وەزیرێن هەرێما كوردستانێ دێ كۆمبت

ئەنجوومەنێ وەزیرێن هەرێما كوردستانێ دێ كۆمبت

رووداو-هەولێر

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە چوار پرس كۆدەبێتەوەو لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لە باجەكان و چاكسازیی لە وەزارەتی دارایی دەكرێت.

محەممەد هاودیانی، وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “سبەی پێنجشەممە 16-3-2016 ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتی سەرۆكوەزیران كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لەسەر چەند پرسێك ئەنجامدەدات”.

رووداو زانیویەتی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە سەر چوار بڕگە دەبێت.

یەكەم: خستنەڕووی سەردانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری بۆ دەڤەری گەرمیان كە لە كۆتایی مانگی شوبات ئەنجامیدا.

دووەم: خستنەڕووی چەند بڕیارێك سەبارەت بە چاكسازی لەبواری باجەكان لە وەزارەتی دارایی لە چوارچێوەی نەخشەرێگەی چاكسازی و نوێبوونەوەی ئەو وەزارەتە.

سییەم: خستنەڕووی نەخشەرێگەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان لە هەرێمی كوردستان.

چوارەم: سەبارەت بە مۆڵەتی خوێندن و سیستەمی هاوكاری دارایی بۆ خوێندن و زەمالە لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان.

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

 پارێزگارێ هەولێرێ دراڤێ به‌غدا ره‌تكر 

Lalish Duhok

رۆژنامه‌كا ئه‌مريكى نهێنيا به‌رزه‌ يا ئه‌گه‌رێ خوه‌نيشادانێن ئيرانێ ئاشكرا دكه‌ت

Lalish Duhok

شه‌رێ داعش زێده‌تر ژ٤٥ ملیارا زیان ب ژێرخانا عێراقێ گه‌هانديه‌

Lalish Duhok