شبكة لالش الاعلامية

پەکەکێ ٥٠٠ خێزانێن ڤه‌گه‌ريايى يێن شنگالێ ئاوارەى سەرچیايى کرينه‌،رەوشا وان خراپە

پەکەکێ ٥٠٠ خێزانێن ڤه‌گه‌ريايى يێن شنگالێ ئاوارەى سەرچیايى کرينه‌،رەوشا وان خراپە

سنوونێ-KDP.info- 

ساڵی ٢٠١٤ داعش بووە هۆکاری ئەوەی کە خەڵکی ئێزدی ڕوو لە چیای شنگال بکەن و ئێستاش بەگوێرەی زانیاریی بەڕێوەبەری ناحیەی سنوونێ، پەکەکە بووەتە هۆکاری ئەوەی کە ٥٠٠ خێزان لەو خێزانانەی گەڕابوونەوە دەڤەرەکە، جارێکی دیکە ئاوارەی سەرچیای شنگال ببنەوە.

بەگوێرەی زانیاریی چاودێران، پەکەکە، خۆی لە کۆمەڵگەی خانەسۆر پەستاوتووە و دەستی کردووە بە نانەوەی بشێوی لە ناوچەکەدا و لەگەڵ حەشدی شەعبی دەستی تێکەڵ کردووە و بە هاوکاریی وڵاتانی ئیقلیمی دەیەوێت ڕێ لە ئاوەدانکردنەوەی شنگال و دەڤەرەکە بگرێت و، ئێستا بووەتە هۆکارێکی دیکە بۆ ئەوەی ئەو خەڵکەی گەڕابوونەوە دەڤەری شنگال و سنوونێ، جارێکی دیکە ژمارەیەکی زۆریان ئاوارەی سەرچیای شنگال ببنەوە، چونکە نایانەوێت کچ و کوڕەکانیان بڕفێندرێن و پەکەکە چەکداریان بکات.

بەگوێرەی زانیاریی بەڕێوەبەری ناحیەی سنوونێ، (نایف سەیدۆ) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئێستا ٥٠٠ خێزان لەو خێزانانەی گەڕابوونەوە دەڤەری شنگال و سنوونێ، جارێکی دیکە ئاوارەی سەرچیای شنگال بوونەتەوە، چونکە پاش ئەوەی پەکەکە لە کۆمەڵگەی خانەسۆر پەلاماری هێزی پێشمەرگەی دا و دەستی بە نانەوەی بشێوی لە ناوچەکەدا کرد، ئەو خێزانانە ترسی ئەوەیان لێ پەیدا بوو، کە پەکەکە کچ و کوڕەکانیان بڕفێنێت و چەکداریان بکات.

شنگال، دەڤەرێکی گرینگی ناوچەکەیە و کەوتووەتە سەرهێڵی ٤٧ی نێودەوڵەتی و سێگۆشەی سنووری هەرێمی کوردستان و سووریا و عێراق و ناوچەکە پێک دێنێت و، بەگوێرەی زانیاریی چاودێران پەکەکە دەیەوێت بە هاوکاریی بەغدا، بەتایبەتی (مالیکی)، لەوێدا بنکەیەکی سەربازیی تەواو دروست بکات و بیکاتە قەندیلی دووەم، بۆیە ئامانجی پەکەکە ئەوەیە، کە خەڵکی ناوچەکە نەگەڕێنەوە و ناوچەکە شێوەیەکی بەتەواوەتی سەربازی هەبێت، بۆ ئەوەی پەکەکە و ئەوانەی دەیانەوێت زیان بە هەرێمی کوردستان بگەیەنن، لەوێوە بەربەست بۆ سەربەخۆییی خەڵکی کوردستان دروست بکەن.

(نایف سەیدۆ) نموونەیەک دەگێڕێتەوە، ئەو خەڵکەی گەڕابوونەوە ناوچەکە، پەکەکە گێچەڵی پێ دەکردن و بەربەستی بۆ دروست دەکردن و، ترس و دڵەڕاوکێی دەخستە ناوچەکەوە و منداڵانی دەڕفاند و، دواجار لە خانەسۆر پەلاماری پێشمەرگەیشی دا. پێشتریش پەکەکە لەو دەڤەرەدا چەند فەرمانبەرێکی شەهید کرد و بە ئۆتۆمبێلی جامڕەش دەسوڕانەوە و کردەی تۆقاندن و ئاژاوەنانەوەیان وەڕێ دەخست. بۆیە ئەمانە گشتی هۆکارن بۆ ئەوەی خەڵکەکە بچنەوە سەرچیای شنگال و بەرگەی سەرما و گەرما بگرن، بەڵام نەکەونە بندەستی پەکەکە.

(سەیدۆ) ئاماژەیشی دا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هانای ئەو خەڵکەوە چووە، کە ئێستا چوونەتەوە سەرچیای شنگال و خیوەتی بۆ دابین کردوون، بەڵام وەرزەکە سارد و باراناوییە و ڕەوشی ئەو خەڵکە زۆر ناخۆشە، کەچی خەڵک بە ئێمەیان گوتووە، تا پەکەکە لەو ناوچەیەدا بێت، ئەوان ناگەڕێنەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگەهێ‌ لالش:پیرۆزباهی ب هەلكەفتا رزگاركرنا باشیك و بەحزانێ‌

Lalish Duhok

زێده‌ترى 700 قوتابيێن شنگال ژلايێ دەزگه‌هێ خێرخوازیێ بارزانی ڤه‌ هاتنه‌ خەڵاتکرن

Lalish Duhok

شاندەکێ قوتابیێن زانکۆیێن كوردستانێ سەرەدانا پەرستگەھا لالش کر

Lalish Duhok