شبكة لالش الاعلامية

پشتئێش به‌ره‌ف زارۆكان دئێت

پشتئێش به‌ره‌ف  زارۆكان دئێت 

رووداو-سلێمانی
ئەنجوومەنی ئەڵمانی بۆ نەشتەرگەری ئێسک هۆشداریدەدات لەوەی ئێستا پشتئێشە بە گشتی و ئازاری خوارەوەی پشت بە تایبەت روو لەو منداڵانە دەکات کە لە تەمەنی قوتابخانەی بنەڕەتیدان، ئەوەش بەپێی هەواڵی ئاژانسی دەنگوباسی ئەڵمانی.

شارەزا ئەڵمانەکان گوتوویانە هۆکاری ئەو گرفتە نوێیەی منداڵان ئەوەیە، منداڵانی ئێستا کەم دەجووڵێن، زۆر دادەنیشن و بە هەڵە قورسایی هەڵدەگرن. بەپێی خەمڵاندنە نوێیەکان منداڵانی ئەم سەردەمە زۆرتر لە نیوەی کاتەکانی رۆژیان بە دانیشتن بەسەردەبەن.

منداڵانی سەردەمی ئێستا دوای گەڕانەوە لە قوتابخانە، دەستدەکەن بە تەماشاکردنی تیڤی، یارییە ئەلیکترۆنییەکان، کۆمپیوتەر، تابلێت و مۆبایلی زیرەک. لەکاتێکدا جاران دوای قوتابخانە مندالان دەستیان دەکرد بە راکردن و جموجووڵ و مەلە و جۆرەها یاریی ماندووکەر.

بۆ دووربوونیش لە پشتئێشە، دەبێ کورسی ئەوتۆ بۆ منداڵان دابنرێ کە بە ئاسانی بەرز و نزم بکرێتەوە، نەوەک ناجاربن بۆ خوێندنەوە و نووسینی و جێبەجێکردنی ئەرکەکانی قوتابخانە زوو زوو خۆیان بچەمێننەوە. هەروەک نابێ کێشی جانتای خوێندنگە زۆرتربێ لە 10%ی کێشی لەشی منداڵەکە. هەروەها دەبێ هانی منداڵان بدرێ دوای گەڕانەوە لە خوێندنگە و لەکاتی پشووەکانی هەفتەدا چالاکیی جەستەیی ئەنجامبدەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هرچەک ل قەسرا گارەی دژیت

Lalish Duhok

قەیرانا دارایی بازارێ جلكێن کوردی لاواز كريه‌

Lalish Duhok

كورد بۆ ژن ئينانێ ب گرۆپ دچنە وه‌لاتێ مسر

Lalish Duhok