شبكة لالش الاعلامية

میرێ ئێزدیان:مه‌ داخواز ژ بارزانی کر شنگالێ بکه‌ته‌ پارێزگه‌هه‌كا سەر ب هەرێما کوردستانێ

میرێ ئێزدیان:مه‌ داخواز ژ بارزانی کر شنگالێ بکه‌ته‌ پارێزگه‌هه‌كا سەر ب هەرێما کوردستانێ 

باسنيۆز:
میری ئێزدیان لە عێراق و جیھان بە (باس)ی راگەیاند: “سەرۆک بارزانی بە گوێرەی داوای ئێزدیان کار دەکات، دواڕۆژی ئێزدیانیش زۆر لە جاران باشتر دەبێت. ئێمە لە ئەڵمانیاوە گەڕاینەوە ھەرێمی کوردستان بۆ کارکردن لەپێناو خواست و داوا و خزمەتکردنی ئێزدیان لەگەڵ سەرۆک بارزانی.”

میری تەحسین سەعید بەگ، میری ئێزدیان لە عێراق و جیھان بۆ (باس)ی روون کردەوە: “ئێزدی تووشی کارەساتێکی گەورە بوون، ئێمە بە ھەموو توانای خۆمان کار دەکەین بۆ بە جینۆساید ناساندنی کارەساتی شنگال و رزگارکردنی ژن و منداڵ و خوشکانی ئێمە لە دەستی ستەمکارانەی تیرۆریستانی داعش.”

میری ئێزدیان ئاشکراشی کرد: “بەر لە چەند رۆژێک لە سحێلا ئێمە لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆ بووینەوە، لە کۆبوونەوەکەدا چەندین داواکاریی ئێزدیانمان بە سەرۆک بارزانی گەیاند، لەوانە ئێمە داوامان کرد شنگال ببێتە پارێزگا و ئیدارەی شنگال لە دەستی خەڵکی شنگالدا بێت، ئەوان بۆ خۆیان ئیدارەی خۆیان بەڕێوە ببەن، شنگالیش ببێتە پارێزگایەکی سەربەخۆ و سەر بە ھەرێمی کوردستانیش بێت. ھەروەھا کار بۆ رزگارکردنی ھەموو رفێندراوانی ئێزدی بکرێت، ئەو ژن و منداڵ و خوشکانەی ئێمە کە لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە رفێندراون رزگار بکرێن، ئەو ناوچانەی شنگال کە ھەتا ئێستا رزگار نەکراون، ئەوانیش رزگار بکرێن.”

میر تەحسین سەعید بەگ گوتی: “پێویستە بایەخێکی مەزن بە ئاوەدانکردنەوە و دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ شنگال و باشیک بدرێت، ژیان و گوزەرانی خەڵک خۆش بکرێت و ھەموو کەسانی زەرەرمەند قەرەبوو بکرێنەوە، ئەو کەسانەش کە دەستیان لە کوشتن و رفاندنی کچ و ژن و منداڵانی ئێمەدا ھەیە، ھەموو بگیرێن و بە گوێرەی یاسا سزا بدرێن.”

میری ئێزدیان لە عێراق و جیھان ئاماژەی بەوەش دا کە: “یەکێ لە داواکارییەکانی ئێزدی کە ئێمە گەیاندوومانەتە جەنابی سەرۆک بارزانی ئەوە بوو، کە لەرووی ئایینییەوە ئێزدی پێکھاتەی دووەم بن لە ھەرێمی کوردستان.”

میر تەحسین بەگ زیاتر گوتی: “خەڵکی شنگال داوا دەکەن دەڤەرەکەیان ببێتە پارێزگایەک و سەر بە ھەرێمی کوردستان بێت، ئێمە لەگەڵ ئەوان دانیشتووین و ھەڵوێستی ئەوانیش لەگەڵ ئێمەیە بۆ بەپارێزگابوونی شنگال و سەر بە ھەرێمی کوردستان بێت.”

میری ئێزدیان راشی گەیاند و گوتی: “حکوومەتی عێراق دەیەوێت لە عێراقدا تیرۆریستانی داعش دادگایی بکرێن، ئەوانەی دەستیان لە کوشتن و رفاندن و کارەساتی شنگالدا ھەیە. ئێمە لەگەڵ ئەوەدا نین ئەو دادگاییکردنە لە عێراقدا بێت، پێویستە دادگایەکی نێودەوڵەتی تاوانباران سزا بدات و دۆسێی جینۆسایدی ئێزدیان بەڕێوە ببات. ئێمە داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەین بۆ بەڕێوەبردنی دۆسێی جینۆسایدی ئێزدیان لە دادگایەکی نێودەوڵەتیدا، ھاوکار بێت.”

میری تەحسین بەگ ئەوەشی روون کردەوە، کە عێراق دەڵێ پێویستە عێراقی لە دادگای عێراقیدا سزا بدرێن، ئێمە لەگەڵ ئەوەدا نین کە تیرۆریستان لە عیراقدا دادگایی بکرێن، پێویستە دادگاییەکی جیھانی بێت، بۆ ھەموو دنیای راستی روون و ئاشکرا بێت، کەسانی کە دەستیان لە رفاندن و کوشتن و بێ سەروشوێن کردنی ئێزدیاندا ھەیە، ھەموو بە سزای خۆیان بگەن.”

میری ئێزدیان لە عێراق و جیھان روونیشی کردەوە، کە پێویستە ھەموو ئێزدی ببنە یەک دەست و یەک ھەڵوێست، نەک تەنیا ئێزدیانی ھەرێمی کوردستان بەڵکوو ئێزدیی جۆرجیا و ئەرمینیا و رووسیا و ئەمریکا و سووریا و تورکیا، ھەموو ببنە یەک دەنگ و یەک ھەڵوێست، چونکە دەوڵەتانی جیھان گوتوویانە، ئەگەر ئێزدی ببنە یەک، ئەوا ھەموو شتێک بۆ ئێزدی دەکرێت، ئەگەر ئێزدی نەبنە یەک، ئەوا زەحمەتە لە ھەموو بوارێکدا خزمەتی ئێزدیان بکرێت.”

میر تەحسین بەگ ئاشکرای کرد: “سەرۆک بارزانی ھەڵوێستێکی مەزنی بەرانبەر بە ئێزدیان و دۆزی میللەتی ئێمە ھەیە، پێویستە ئێزدییش پشتیوانیی لێ بکەن بۆ بەدەستھێنانی ھەموو مافەکانی میللەتەکەمان.”

لە کۆتاییدا میری ئێزدیان گوتی:”پێویستە بە ئاشتی و برایەتی کار بکرێت بۆ چارەسەر کردنی ئاڵۆزییەکان، دەست بە ئاوەدانی و گەڕاندنەوەی خەڵکی بکرێت. بە راستی سەرۆک بارزانی کار دەکات بە ئاشتی و برایەتی ئاڵۆزی لە شنگال نەمێنێت.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سێ ژن و کچێن کوردی ئێزدی هاتنه‌ رزگارکرن

Lalish Duhok

ل شاریا قوتابیێن ده‌رچوویێن 12ێ ئاماده‌یى پشكدارى وركشۆپه‌كێ دبن

Lalish Duhok

4 سالییا کۆمکوژیا گوندێ كۆجۆ دهێته ل بیرئینان

Lalish Duhok