شبكة لالش الاعلامية

خزمەتكارييه‌كا ب مفا بۆ ئینستاگرام هاته‌ زێده‌کرن

خزمەتكارييه‌كا ب مفا بۆ ئینستاگرام هاته‌ زێده‌کرن
باسنيوز:

خزمەتگوزارییەکی بەسوود بۆ تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) زیاد کرا و تەنیا لەسەر سیستەمی ئەندرۆید کار دەکات.

دوێنێ چوارشەممە 20/4/2017، خزمەتگوزارییەکی بەسوود بۆ ئینستاگرام زیاد کرا، بەم خزمەتگوزارییەش، بەکارھێنەرانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە کاتێک چەندین لاپەڕە و وێنەی جیاواز لەنێو ئینستاگرام دەکەنەوە، پاشان ئەگەر ئینتەرنێتیشیان نەبوو، دەتوانن بچنەوە سەر ئەو لاپەڕە و وێنانەی، کە پێشتر کردبوویانەوە.

ئەو خزمەتگوزارییە نوێیە، تەنیا لەسەر سیستەمی ئەندرۆید بەردەستە، ڕاپۆرتە تەکنۆلۆژییە جیھانییەکانیش پێشبینی دەکەن، لە داھاتوویەکی نزیکدا، بۆ بەکارھێنەرانی سیستەمی (IOS)یش بەردەست ببێت.

ئێستا کۆمپانیای تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) خاوەنی ئینستاگرامە و زوو زوو تایبەتمەندیی نوێ بۆ پڕۆگرامەکە زیاد دەکات، ئێستاش ئینستاگرام لە سەرانسەری جیھاندا بەکارھێنەرێکی زۆری ھەیە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

فەیسبوک خزمەتگوزارییا سناپچات بۆ واتسئاپ زێده‌ دکت

Lalish Duhok

خزمەتكارییەک بۆ واتس ئاپ دئێته‌ زێده‌كرن

Lalish Duhok

چاوان دێ پاسۆرده‌كێ بهێز دانيێ هیچ کەس نكارت هاک بکت؟

Lalish Duhok