شبكة لالش الاعلامية

ئاكنجيێن گونده‌كى وەک زیندوو مامەلێ لگەل مريان دکن

ئاكنجيێن گونده‌كى وەک زیندوو مامەلێ لگەل مريان دکن
خەندان-

دانیشتوانی گوندێک لە ئیندۆنیسیا وەک زیندوو هەڵسوکەوت لەگەڵ جەستەی کۆچکردووکانیاندا دەکەن و بە بەردەوامی خواردنیان بۆ دەبەن و خزمەتیان دەکەن، دیمەنەکانیان بوونەتە جێی سەرنجی میدیاکان.

خانەوادەی تۆرۆجان-ەکان، کە دانیشتوانی گوندێکی ئیندۆنیسیان کۆچکردووەکانیان پێگەیەکی زۆر تایبەتیان هەیە و تا ئەو کاتەی بە خاکیان دەسپێرن بە هەموو شێوەیەک خزمەتی دەکەن، لە کەلتوری ئەواندا کۆچکردووەکانیان بە مردوو نازانن تا ئەو کاتەی بە خاکی دەسپێرن.

بە گشتی چەند رۆژێک دەخایێنێت تا جەستەی کۆچکردووەکان بە خاک دەسپێرن، هەندێک جار دەشگاتە زیاد لە ساڵێک، یەکێکیان ١٢ ساڵی پێ چوو تا بە خاک سپێردرا.

خزم و کەسوکاری کەسە کۆچکردووەکە جێیەکەی تایبەت بۆ جەستەی دروست دەکەن و رۆژانە دوو جار خواردن و خواردنەوە و جگەرەی بۆ دەهێنن و زوو زوو جەستە و جلوبەرگی دەشۆن و قسەشی لەگەڵدا دەکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

زارۆيه‌كا ته‌مه‌ن13ساڵى ل زانكۆيا پزیشكی دئێته‌ وه‌رگرتن 

Lalish Duhok

زه‌لامه‌كێ چینی ب ده‌ستێ خۆ ژنه‌كێ بۆ خۆ دروست دكت

Lalish Duhok

فرۆكه‌كێ ل 2018 ده‌ست ب گه‌شتا خوه‌ كر و ل 2017 گه‌هشت!

Lalish Duhok