شبكة لالش الاعلامية

كومكێ به‌هارێ ل سه‌ر سه‌رێ خۆ دانێ !

كومكێ به‌هارێ ل سه‌ر سه‌رێ خۆ دانێ !

گولان ميديا
ماوەیەكە تیشكی هەتاو بەتێن بووە، هەموو خانمان دەزانن كە تیشی خۆر كاریگەری خراپی هەیە لەسەر جوانی كچان، چونكە بەهۆی تیژی تیشكەهەتاو، پێستی دەم و چاوت دەسووتێ، هەندێ جاریش ماكیاژەكەت تێكدەدات، چونكە لەبەر گەرمی تیشكی خۆر دەتوێتەوە، هەروەها بەتێنی تیشكی هەتاو بۆ پرچیشت خراپە، بەهۆی ئەوەی پرچت لاواز دەكات، ئەگەر هەر كرێمێكیشت لە پرچت دا بێت، ئیدی لەبەر گەرمی تیشكی خۆر دەشێوێت، تۆش دەتوانی لەم كۆمەڵە گرفتە رزگارت ببێ، تا پێستی روخسارت هیچی بەسەر نەیەت و پرچیشت لە تیشكی خۆر بەدوور بێت، تەنانەت ئەگەر دەشتەوێ ناز بكەی، كڵاوێكی بەهارانە لەسەرت بنێ، كڵاوی كچانە كۆمەڵێك شێوە و نەخشی هەیە، بەڵام ئەوەی كچان زیاتر جوان دەكات، كڵاوی بازنەییە، شێوەی بازنەییە و دەتوانی لە هەر رەنگێك بێت هەڵیبژێریت، ئەو جۆرە كڵاوە جگە لەوەی دەتپارێزێت، هەروەها جوانتریشت دەكات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

‌ڤان ماسكێن سروشتی بۆ پيستى بكارنه‌ئينه‌ 

Lalish Duhok

ماسکێ جێواز بۆ گەش و پاقژكرنا پێستى

Lalish Duhok

ل ده‌مێ نڤستنێ ڤان ئاميرێن كاره‌بێ ڤه‌مرينه‌ 

Lalish Duhok