شبكة لالش الاعلامية

ناسا لبه‌ره‌ نهێنیيێن هه‌يڤێ رومال بکت

ناسا لبه‌ره‌ نهێنیيێن هه‌يڤێ رومال بکت
خەندان- ماردین عوزێری

بەهۆی بەرز و نزمییەکانییەوە، روبەرێکی زۆری مانگ بە بەردەوامی لە تاریکیدایە و تا ئێستا بەشێکی زۆری لێینەکۆڵدراوەتەوە و تەنها زانیارییەکی کەم دەربارەیان بەردەستە.

دەزگای ناسا-ی ئەمریکی، ئاشکرایانکردووە کە بە نیازن بەم زووانە ئەو بەشە تاریکانەی مانگ بخەنە ژێر لێکۆڵینەوەوە و بۆ ئەم مەبەستە پەرەیان بە چەند ئامێرێکی تایبەت داوە کە بەنیازن بۆ ئەو مەبەستە بەکاریان بهێنن.

یەکێک لەو ئامێرانە ناوی ‘شادۆو کام’ی لێ نراوە، بە کورتی کامێرایەکی بەهێزە کە توانای وێنەگرتنی لە تاریکترین شوێنەکاندا هەیە و تایبەت بۆ بەشە تاریکەکانی مانگ دروستکراوە، ئەم ئامێرە دەخرێتە سەر یەکێک لە خولگەڕە مانگییەکانی ناسا بەسەر ناوچەکانی مانگادا دەیگێرێت.

زانایانی فەلەکناسی پێیان وایە مانگ بڕێکی خەیاڵی سامانی سروشتی لەخۆ دەگرێت و بەهایان تریلیۆنەها دۆلارە، شارەزابوونی ئەو شوێنە تاریکانەی مانگ هەنگاوەێکی گەورەیە بۆ دۆزینەوە و سوودوەرگتن لەو سامانانە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شکەفتا بـئاڤ یا باڵکێش ل قەزایا ئامێدیێ

Lalish Duhok

نەخۆشێن شەكرێ ساڤارێ بخۆن ؟

Lalish Duhok

نیشانێن زۆر و کێميا خوونێ و چاوانيا خۆپاراستنێ

Lalish Duhok