حكوومه‌ت باجێ ل سه‌ر ڤان كه‌لوپه‌لان زێده دكت
K24 – هه‌ولێر:
د. رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید، وه‌زیری ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، زیادكردنی باجی له‌سه‌ر جگه‌ره و خواردنه كهوولییه‌كان راگه‌یاند.
د. رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید, وه‌زیری ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، دووپاتیكرده‌وه، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا، زیادكردنی باج له‌سه‌ر جگه‌ره و كهوول جێبه‌جێده‌كرێت و ئه‌و باجه‌ی وهریشدهگرێت، له كه‌رتی ته‌ندرووستی گشتی خه‌ریج ده‌كرێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، د. خاڵس ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی، تایبه‌ت به وێبسایتی كوردستان 24 رایگه‌یاند، جگه له زیادكردنی باج له‌سه‌ر جگه‌ره و خواردنه‌وه كهوولییه‌كان، باج له سه‌ره نێرگلهش زیاد ده‌كرێت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئاشكراشیكرد، وه‌زاره‌ت پێشنیازی قه‌ده‌غه‌كردنی نێرگلهشی داوه‌ته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی دیراسهبكرێت و بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی بۆ ده‌ربچێت.
روونیشیكرده‌وه، كه قه‌ده‌غه‌كردنی نێرگله، جگه له وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاریش كاری له‌سه‌ر ده‌كات.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، به گشتی باج له‌سه‌ر ئه‌و شتانه زیاد ده‌كرێت كه مه‌ترسییان له‌سه‌ر ته‌ندرووستی و ژینگه هه‌یه، وه‌كو مادده پترۆكیمیاوییه‌كان و پاڵاوگه‌كانی نه‌وتیش، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌وڵه‌كانییان له‌سه‌ر چڕكردووه‌ته‌وه، جگه‌ره و خواردنه‌وه كهوولییه‌كان و نێرگلهیه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
