شبكة لالش الاعلامية

سەرۆكێ پارتا كرێكارێن بریتانیا: ”كوردا مافێ خۆ هه‌يه‌ سەربەخۆ بن”

سەرۆكێ پارتا كرێكارێن بریتانیا: ”كوردا مافێ خۆ هه‌يه‌ سەربەخۆ بن”

بەریتانیا-KDP.info-

سەرۆكی پارتی كرێكارانی بەریتانیا كە چووەتە نێو كێبڕكێكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی داهاتووی بەریتانیای مەزنەوە، دەڵێ‌، لەگەڵ سەربەخۆبوونی هەرێمی كوردستانە.

(فەلاح حەسەن)، جێگری سەرۆكی لاوانی جیهان لە یەكەمین كەمپەینی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی بەریتانیای مەزندا ئامادە بوو، كە بۆ (جێرمی كۆربن)، سەرۆكی پارتی كرێكارانی بەریتانیا و تاكە كاندیدی پارتەكە بۆ وەرگرتنی كورسیی سەرۆكایەتی بەڕێوەچوو.

دوای تەواوبوونی یەكەم ڕۆژی كەمپەینەكە، (جێرمی كۆربن) لەگەڵ (فەلاح حەسەن) لە لەندەنی پایتەخت دیدارێکیان ساز دا و، لەو دیدارەدا (فەلاح حەسەن) باسی ڕووبەڕووبونەوەكان و قارەمانییەتیی هێزی پێشمەرگە و خەڵكی كوردستانی بەرامبەر بە گەورەترین تۆڕ و هێزی تیرۆریستی لە جیهاندا كرد، هاوكات پرسی شەڕی مووسڵ و گۆڕانكارییەكانی دوای ئازادكردنەوەی تەواوی شارەكە و ڕیفراندۆم و سەربەخۆییی كوردستان و ڕۆڵی لاوانی كوردستان لە پێگە جیهانییەكاندا بەشێکی دیكەی قسەكانی (فەلاح حەسەن) لە دیدارەکەی لەگەڵ سەرۆكی پارتی كرێكارانی بەریتانیادا بوو.

لە دیدارەکەدا (جێرمی كۆربن)، تاكە كاندیدی پارتی كرێكارانی بەریتانیا بۆ سەرۆكایەتیی داهاتووی وڵاتەکەی، خۆی بە دۆستێكی نیزیكی گەلی كورد ناساند و گوتی: ”پشتگیری لە گەلی كورد و هەرێمی كوردستان دەكەم، ئاگاداری ئەو نەهامەتیانەم كە بەسەر ئەو گەلەدا هاتووە، بۆیە ئێستا مافی خۆیەتی سەربەخۆ بێت و من سەربەخۆیی بە مافی گەلی كورد دەزانم.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

په‌رله‌مانی ب زۆرینه‌یا ده‌نگان پرۆژه‌یێ یاسایا چاكسازیێ په‌سندكر

Lalish Duhok

نێچیرڤان بارزانى: كورد دێ ب جدى پشكدارى دانوستاندنێن پێكئینانا حكومه‌تا ئیراقێ بن

Lalish Duhok

سه‌رۆك نیچیرڤان بارزانى یاسایا درێژكرنا ده‌مێ خولا نها یا په‌ڕله‌مانى ئیمزا نه‌كر

Lalish Duhok