بریارهكا نوو بۆ دابەشکرنا مووچێ فەرمانبەران دکەڤته بوارێ جێبەجێکرنێ
ZNA- ههولێر
حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەرکرد کە دەبێتە سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە کۆدی بایۆمەتریی مووچە پێشکەش بە یەکەی ژمێریاریی فەرمانگەکەیان بکەن.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەبارەی دەستکاریکردنی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران، هێشتا لێژنەکەی وەزارەتی دارایی کارەکانی خۆی دەکات و زەحمەتە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ یەکشەممە 14/5/2017ی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا هیچ بڕیارێک لەمبارەیەوە بدرێت. پێشبینی ئەوەشی کرد کە دوای تەواوبوونی پرۆسەی بایۆمەتریی مووچە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستکاریی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بکات.
داوا لە سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کراوە، ئەمڕۆ یەکشەممە کۆپییەک لە کۆدی بایۆمەتریی خۆیان لەگەڵ کۆپییەکی ناسنامەی باری کەسی، بۆ یەکەی ژمێریاریی فەرمانگەکانیان بدەن. گوتیشی: ”بەبێ ئەو کۆدی بایۆمەترییە، بۆ مانگەکانی داهاتوو، فەرمانبەران ناتوانن مووچەکانیان وەربگرن“.
ئەوەشی ڕوون کردەوە: ”ئەگەر پرۆسەی بایۆمەتری کۆتایی بێت، هەر فەرمانبەرێک کارتێکی تایبەتی پێ دەدرێت کە سیمکارت و وێنەی بەسەرەوەیە و لەو ڕێیەوە تەنیا یەک مووچە دەتوانێت وەربگرێت“.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
