شبكة لالش الاعلامية

ڤیان دەخیل: شنگالیان دڤێت پێشمەرگە ناوچێن وان رزگار بكت

ڤیان دەخیل: شنگالیان دڤێت پێشمەرگە ناوچێن وان رزگار بكت

شنگال-KDP.info-

(ڤیان دەخیل) نوێنەری کوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، خەڵکی شنگال دەیانەوێ پێشمەرگە ناوچەکانیان ڕزگار بکات، نەک حەشدی شەعبی.

نوێنەری کوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی عێراق، (ڤیان دەخیل) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ”پێویستە ھەر ھێزێک بێت بۆ ناوچەی شنگال بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بێت، بەڵام حەشدی شەعبی کە ھاتوون بۆ سنووری تل بەنات و تل قەسەب لە شنگال بە بیانووی ئەوە بووە، کە ژمارەیەک کوردی ئێزدی بوونەتە حەشدی شەعبی، کەچی زۆرینەی خەڵکی ئێزدی و نوێنەرەکانی کوردی ئێزدی دژی ھاتنی ئەوانن بۆ سنووری شنگال.”

(ڤیان دەخیل) گوتی: ”نامانەوێت حەشدی شەعبی بێن بۆ ناوچەکانی ئێمە و دەمانەوێت ھێزی پێشمەرگە ناوچەکانمان ڕزگار بکات و پارێزگاری لێ بکات و خەڵکەکەی بگەڕێتەوە.”

نوێنەری کوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی عێراق ڕوونی کردەوە: ”ئەگەر حەشدی شەعبی مەبەستی ڕزگارکردنی ناوچەکانی ژێر دەستی داعش بێت، شوێنی دیکە ھەیە، با لێگەڕێن ناوچەکانی خۆمان پێشمەرگە ڕزگاریان بکات.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پیرۆزباهی ژ با “شێخ شامۆ”بۆ سه‌ركه‌فتنا هه‌ڤالێن بنگه‌هێ لالش ئه‌لمانیا

Lalish Duhok

بنگەهێ لالش: پالدانا ئێزدیان بۆ هەڤڕكیێن هەرێمایەتی ڕەتدكەین و داخوازێ ژ پێشمەرگەیان دكەین ژێریا شنگالێ ئازادبكەن

Lalish Duhok

قاسم شەشۆ: کوردێن ئێزدی و کوردستانێ پێتڤى ب کەسێن ئەمین و دلسۆز هەیە

Lalish Duhok