سێ ژنێن كوردێن ئێزدی ل مووسلێ هاتنه رزگاركرن
باسنيوز:
ئه‌فسه‌رێكی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی سه‌ر به سوپای عێراق، ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 21/ 5/ 2017) ڕایگه‌یاند، سێ ئافره‌تی ئێزدی له ناوچه‌ی نه‌جار له مووسڵ، له ده‌ست ڕێكحراوی توندڕه‌وی داعش، ڕزگار كران.
عه‌قید خالد جواری، له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند :” هێزه‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا، سێ ئافره‌تی ئێزدییان له ناوچه‌ی نه‌جار ڕزگار كرد”.
ڕوونیكرده‌وه، كه سێ ئافره‌ته‌كه له ژوورێكی بچووك و تاریك كه خانووی یه‌كێك له حاكمه شه‌رعییه‌كانی ڕێكخراوی توندڕه‌وی داعش بوو، ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌یان ئازاد كرد، ده‌ستیان به‌گه‌ڕان و پشكنین كرد، له‌و كاته‌دا ئه‌و سێ ئافره‌ته‌یان دۆزییه‌وه و ده‌رگای ژووره‌كه‌یان شكاند بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگاریان بكه‌ن، گوتیشی :” له ئێستاشدا په‌یوه‌ندی به كه‌سوكاریانه‌وه كراوه كه له شنگالن بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كیان شاد بكه‌نه‌وه”.
هه‌ر دوێنێش، هه‌مان هێزی سه‌ر به سوپای عێراق، ڕزگاركردنی ئافره‌تێكی دیكه‌ی ئێزدییان له ناوچه‌ی ڕه‌فاعی له خۆرئاوای مووسڵ، ڕاگه‌یاند و دواتر ڕاده‌ستی كه‌سوكاره‌كه‌ی كرایه‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
