سیسته‌مێ چاڤدێريێ ل فه‌یسبووكى چاوان كاردكت
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانی بۆ یه‌كه‌مجاره راپۆرتێكی له باره‌ی سیاسه‌تی چاودێری له فه‌یسبووك بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تایبه‌ته به توندوتیژی و تیرۆر و ره‌گه‌زپه‌رستی و سێكسی.
فه‌یسبووك به‌ربڵاوترین پێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه كه ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی له سه‌رووی ملیارێك بهكاربهرهوهیه و بۆ هه‌ر بابه‌تێك 10 چركه دیاركراوه، تا بڕیاری لابردن یان مانه‌وه‌ی بدرێت له تۆڕه‌كه‌دا.
رۆژنامه‌كه دوای لێكۆڵینه‌وه له 100 به‌ڵگه‌نامه‌ی تایبه‌ت به رێساكانی چاودێری و بڵاوكردنه‌وه, بۆی ده‌ركه‌وتووه، فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و تۆڕه له هه‌ندێك بابه‌تدا به روونی ناتوانن بڕیار بده‌ن به هۆی لێڵی هه‌ندێك رێسای چاودێری له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی توندوتیژی.
به گوێره‌ی رێساكان، هه‌ر بابه‌تێك ئاماژه‌ی تێدابێت بۆ كوشتنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا به خێرایی لاده‌برێت. هه‌ندێك ده‌سته‌واژه و بڕگه‌ی په‌یوه‌ست به هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن ده‌سڕدرێنه‌وه.
هاوكات فه‌یسبووك رێگه به به‌كارهێنه‌رانی ده‌دات، ئازاردانی خۆیان بڵاوبكه‌نه‌وه، چونكه بڕوای وایه كه ناكرێت سزای خه‌ڵك بدرێت له حاڵه‌تی خه‌مباریدا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
