شبكة لالش الاعلامية

بۆچی 16 نزمترین پلەيا سەر كۆنترۆلا سپلێتێيه‌؟

بۆچی 16 نزمترین پلەيا سەر كۆنترۆلا سپلێتێيه‌؟

وشه‌

سپلیتەکان کە له زۆربه‌ی وڵاته گه‌رمه‌كاندا وەک ساردکەرەوە بەکاردەهێنرێن نزمترین پلە 18 یا 16 پلەی سیلیزیە كه‌ له‌ كۆنترۆله‌كاندا وه‌ك نزمترین پله‌ جێگیر كراون.

دانانی 16 پلەی سیلیزی لەسەر سپلیەتەکان مانای ئەوە نییە ناتوانرێت سپلیتێک دروستبکرێت کە نزمترین پلەی گەرمییەکەی کەمتر بێت له 16 پلەی سیلیزی بەڵکو دەتوانرێت دروستبکرێت لە ژێر سفر پلەی سیلیزیشدا، بەڵام لەبەر ئەم چەند هۆکارەی خوارەوە 16 پلەی سیلیزی وەک نزمترین پلەی سود بینی مرۆڤ لە سپلیته‌كان دیاری كراوه.

– لەکاتێکدا سپلیتێک دروست بکرێت کە پلەی گەرمییەکەی نزمتر بێت لە 16 پلە، پێویستی بە کۆمپرێسەرێکی گەورەتر هەیە و کە ئەوه‌ش لەڕووی بڕی تێچوونەوە گران دەبێت و هەروەها بێسودیش دەبێت.

– لە ژێر 16 پلەی سیلیزیەوە پلەی گەرمی زیاتر داده‌بەزێت دەبێتە هۆی نزمکردنەوەی ڕادەی شێ و ئەمەش وادەکات هەوای ناو ژوورەکە رادەی شێ یەکەی دابەزێت وشک بێت، ئەمەش کاریگەری لەسەر پێست و ڕێڕەوی هەناسەی مرۆڤ دەبێت.

– پلەی گەرمی نزمی زۆر دەبێتە هۆی تێکدانی کۆیلەکانی ئیڤاپۆرەیتەر.

– پلەی گەرمی زۆر نزم بۆ سپلیت پێویستی بەکارەبای زۆر دەبێت و ئەمەش وا لە سپلیت دەکات نەتوانێت سودمەند بێت لەڕووی سەرفکردنی کارەباوە.

سه‌رچاوه/ashrae

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كالكێ مۆزێ رووخسارى جوان دكت

Lalish Duhok

پوبجی كارتێكرن ل خووندنا قوتابیان كریە

Lalish Duhok

كه‌ڤاله‌ك ب 195 ملیۆن دۆلاران هاته‌ فرۆتن‌

Lalish Duhok