رێكخراوهكا ئەلمانی پێشمەرگەيێن بریندار چارەسەر دكت
وشه
پارێزگاری هەولێر یاداشتێكی لێكگەیشتن لەگەڵ ڕێكخراوی “GIZ”ی ئەڵمانی ئیمزا دەكات، بەمەبەستی چارەسەركردنی پێشمەرگە بریندارەكانی شەڕی داعش و فەراهەمكردنی هەلی كار بۆ هاووڵاتییان و برەودان بە چەند پڕۆژەیەك لە كوردستان.
ئەمڕۆ سێشەم 23ی ئایار/ مایۆ، بەئامادەبوونی نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و كلاریسی پاستۆری نوێنەری یەكێتی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان و بەرپرسی رێكخراوی “GIZ”ی ئەڵمانی، یاداشتێكی لێكگەیشتن لە چوارچێوەی پڕۆگرامی “قودرە” ئیمزا كرا.
نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر لەو بارەوە بە “وشە”ی ڕاگەیاند، ئەم یاداشتە بە گوژمەی 251 ملیۆن و 139 هەزار دینار ئیمزا كراوە، كە پێكهاتبوو لە كۆمەڵێك پڕۆژەی جۆراوجۆر لەوانە، پشتگیری و چارەسەركردنی پێشمەرگە بریندارەكانی جەنگی رووبەڕووبوونەوەی داعش و چاككردنی رێگەوبانەكان و برەودان بە هەندێ پڕۆژەی كشتوكاڵی.
پارێزگاری هەولێر زیاتر گوتی، ئەم پڕۆژەیە بەشێك دەبێت لە سووككردنی بار و گوزەران و ئەو تەنگژەی كە لە هەرێمی كوردستان هەیە، هەروەها هەوڵ دەدرێت كە ئەم پڕۆگرامە بەردەوامی زیاتری هەبێت، بۆ دابینكردنی هەلی كاری زیاتر.
ڕێكخراوی “GIZ”ی ئەڵمانی لە ماوەی رابردوو لە چەند پڕۆژەیەكی خێرخوازی وەك پێدانی بڕێك پارە وەك هاندان بە مامۆستایان و چەند هەلێكی كار لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بڕی 20 ملیۆن یۆڕۆی خەرج كرد.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
