شبكة لالش الاعلامية

هێمايێ دۆلار $ ژچى هاتيه‌؟

هێمايێ دۆلار $ ژچى هاتيه‌؟
نه‌وا

ئایا ئەزانیت هێمای دۆلار كە $ ە لە چییەوە هاتووە ؟ تا ئێستا ئەو پرسیارە بە بیرتدا هاتووە؟ ، هێمای دۆلار شتێكی نوێ‌ نییەو تا ئێستا راوبۆچوونی یەكلاكەرەوە لەو بارەیەوە نییە، بەڵام لەناو هەموو بەسەرهاتەكاندا یەكیان بەڕاست دەزانرێت.

بەپێی لێكۆڵینەوەی نوسینگەی نەخش و چاپ لەولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هێمای دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ پیزۆی ئیسپانی، كە كورتكراوەی peso de ocho reales ەو كورتكراوەكەی PS بووە.
بەپێی هەمان ئەو بەڵگانە: بۆ بازرگانی لەنێوان وڵاتاندا هێماكەی بەكارهێنراوە بە (Ps ) كە S ەكە بە بچوكی لەسەرەوەی دانراوە، دواتر P یەكە سڕدراوەتەوەو تەنها S ماوەتەوە بۆ جێگرتنەوەی P یەكەش خەتێك لە ناوەڕاستی S ەكە بە درێژی دانراوە( $ )، هەروەها بۆ یەكەمجار ئەو هێمایە لەساڵی 1800 بەكارهێنراوەو دواتر كە لەسەر یەكەم كۆپی دۆلاری ئەمریكی دانراوە لەساڵی 1875.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئامیرێ‌ (ستە و بەرەستە) و دووبارە بكارئینانا وی دڤی سەردەمی دا

Lalish Duhok

‌هۆكارێن وه‌ريانا پرچێ 

Lalish Duhok

سێیه‌م دیدارا فلمێن كوردی ل سویدێ ده‌ستپێكر

Lalish Duhok