شبكة لالش الاعلامية

زانیارییەکا گرنگ ل سەر رۆژا راگەهاندنا ئایفۆن ٨

زانیارییەکا گرنگ ل سەر رۆژا راگەهاندنا ئایفۆن ٨

خەندان- ماردین عوزێری

دەنگۆیەکی زۆر لەسەر دواکەوتنی وادەی راگەیاندنی ئایفۆن ٨ بڵاوبووەتەوە و تەنانەت هەندێک راپۆرت باس لەوە دەکەن کە ئەگەری هەیە ئایفۆنە نوێکە تا سەرەتای ساڵی ٢٠١٨ نەکەوێتە بەردەست هەواداران، بەڵام زانیاری نوێ بڵاوبووەتەوە کە ئەپڵ دوا ناکەون لە رێوڕەسمەکەیان.

بەپێی زانیارییە دزەکراوەکان، کارگێڕی ئەپڵ کارمەندێکی زۆری ئاگاردارکردووەتەوە کە لە ١٧ی ئەیلولەوە تا ٤ی تشرینی یەکەم ناتوانن هیچ پشوویەک وەربگرن بەهۆی راگەیاندنی بەرهەمی نوێوە و زیادبوونی ئەرکەکانیان.

هەرچەندە لە ئاگادارییەکاندا روون نەکراوەتەوە مەبەست لە چ ئامێرێکی نوێیە، بەڵام شارەزایان لەوە دڵنیان کە ئامێری مەبەست ئەیفۆن ٨ە و مۆبایلە نوێکە لە نێوان ١٧ی ئەیلول تا ٤ی تشرینی یەکەمدا رادەگیێنرێت.

هەوادارانی ئەپڵ بە تامەزۆییەوە چاوەڕوانی ئایفۆنە نوێکەن، پێشبینی دەکرێت ئەم ئامێرەیان بە تەواوی جیاواز بێت لە ئایفۆنەکانی پێش خۆی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

چەوان دێ شاشا تەلەفزیونا بلازما پاقژ کەی

Lalish Duhok

چاوانيا بله‌زكرنا ماوسێ كۆمپیوته‌رى د ویندۆزى دا

Lalish Duhok

فەیسبوک و ئینستاگرام هاتنه‌ نووكرن

Lalish Duhok