شبكة لالش الاعلامية

هه‌رێما کوردستانێ داخوازا وەبەرهێنانێ ژ کۆمپانیێن رووسی دکت

هه‌رێما کوردستانێ داخوازا وەبەرهێنانێ ژ کۆمپانیێن رووسی دکت

هەولێر-KDP.info-

ڕۆژنامه‌ی ئه‌زڤستیای ڕووسیایی، له‌ ڕاپۆرتێکدا لەبارەی سه‌ردانی سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان بۆ ڕووسیا و به‌شداربوون له‌ کۆڕبه‌ندی ئابووریی سان پترسبۆرگ، بڵاوی کردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت، (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆکوه‌زیرانی هەرێمی کوردستان داوا له‌ کۆمپانیا ڕووسیاییه‌کان دەکات وه‌به‌رهێنان له‌ کوردستان بکەن.

له‌ ڕاپۆرته‌هه‌واڵه‌که‌دا هاتووه‌، سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان و شاندەکەی یاوەری بۆ کۆڕبه‌ندی سان پترسبۆرگ، له‌ په‌راوێزی دیداره‌کانی کۆڕبه‌نده‌که‌دا داوا له‌ ڕووسیاییه‌کان ده‌که‌ن که‌ وه‌به‌رهێنان له‌ کەرتی نه‌وت و گازی کوردستاندا بکه‌ن.

(دیار ئه‌مین) که‌ ڕاوێژکارێکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌ به‌ ڕۆژنامه‌که‌ی ڕاگه‌یاندووه ‌”حکوومه‌تی هه‌رێم داوا ده‌کات که‌ ڕووسیاییه‌کان چالاکانه‌تر بێن سه‌رمایه‌گوزاری له‌ که‌رتی نه‌وت و گازی کوردستاندا بکه‌ن “، هه‌روه‌ها، ده‌ڵێ “باس له‌ پته‌وکردنی په‌یوه‌ندیی بازرگانیش ده‌کرێت.”
به‌پێی لێدوانی ئه‌و ڕاوێژکاره‌ کە ڕۆژنامه‌که‌ بڵاوی کردووه‌ته‌وه‌، هه‌ولێر و مۆسکۆ ده‌یانه‌وێت‌ هاوکاریی بکه‌ن له‌ ڕووی گۆڕینه‌وه‌ی زانیاریی هه‌واڵگری له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش.

له‌ ٢٥ ی ئایار، (ماریا زاخارۆڤا) گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ی کۆنگره‌ی سان پترسبۆرگ، (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ ده‌بێت و له‌گه‌ڵ (سێرگی لاڤرۆڤ) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا دیداریان له ‌به‌رنامه‌دایه‌.
(میخائیل باگدانۆڤ) جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیایش ڕایگه‌یاندووه کە سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان و (سێرگی لاڤرۆڤ) له‌سه‌ر دواگۆڕانکارییه‌کانی شه‌ڕی دژ به‌داعش پێکه‌وه‌ گفتوگۆ ده‌که‌ن.

به‌پێی هەواڵێکی ڕووسیا سیگدۆنیا ئینته‌ناشناڵ ئینفۆرمه‌یشن که‌ هاوبه‌شی میدیایی کۆڕبه‌نده‌که‌یه‌، تائێستا لانیکه‌م ٣٩ وه‌زیر له‌ ٢٦ وڵاتی جیهانه‌وه‌ ئامادەبوونی خۆیان له‌ کۆنفرانسه‌که‌ پشتڕاست کردووه‌ته‌وه‌.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

فرۆكخانه‌یێن كوردستانێ هاتنه‌ ڤه‌كرن

Lalish Duhok

ل عێراقێ د هه‌ر ده‌مژمێره‌كێ دا 8 حاڵه‌تێن جوودابوونێ دئێنه‌ تۆماركرن  

Lalish Duhok

ئەنجوومەنێ ئاسایشا هەرێما كوردستانێ: هێرشێن داعش بۆ سه‌ر كەركووك و مووسلێ زێده‌بووينه‌

Lalish Duhok