پشتى 17 سالێن چاڤهرێبوونێ دهیک و بابهك دبنه خودان شەش زارۆك
خەندان-
دوای ئەوەی 17 ساڵ بەسەر هاوسەرگیرییەکەیدا تێدەپەڕێت و بەئاواتی منداڵێکەوە شەوان و رۆژان بەسەر دەبات، خانمێکی ئەمەریکی بە یەکجار شەش منداڵی دەبێت و تۆڵەی ئەو هەموو ساڵەی بۆ دەکرێتەوە.
لەو شەش منداڵەی بە یەکجار لەدایک دەبن، سیانیان کوڕن و سیانیان کچن.
ست توائم
ئەو ژن و مێردە وەک خۆیان باسیان کردووە ساڵانێکی زۆرە بە ئاواتی منداڵێکەوە بوون، بەڵام خوای گەورە لەبری منداڵێک شەش منداڵی پێبەخشیون و تۆڵەی چاوەڕوانییە گەورەکەی بۆ کردوونەتەوە.
ئەو ژنە ناوی ئاجیبولا تایۆیەو لە ویلایەتی ڤێرجینیاو لەشاری ریشمۆند نیشتەجێیە.
دایکەکە بە حەوت مانگ و 15 رۆژ ئەو منداڵانەی بووەو نزیکەی 40 پزیشک و کارمەند سەرپەرشتی ئەو نەشتەرگەرییەیان کردووە کە بۆ ئەو ژنە کراوە.
ئەو شەش منداڵە لە بارێکی تەندروستی جێگیردان و لە ژووری چاودێری ورد دانراون، بەڵام کێشیان کەمە کە لە نێوان 400 گرام بۆ یەک کیلۆدان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
