وەزارەتا کارەبێ ھۆکارێن بلندكرنا نرخێ کارەبێ ئاشکهرا دكت
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕای دەگەیەنێت، کە ھۆکاری بەرزکردنەوەی کارەبای پۆلەکانی بازرگانی و پیشەسازی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کارەبا زۆر خەرج نەکەن.
حەمەدەمین ھەورامی، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ھۆکاری بەرزکردنەوەی نرخی کارەبای پۆلەکانی بازرگانی و پیشەسازی لە 25 دینارەوە بۆ 130 دینار، بۆ ئەوەیە تا کارەبای زۆر خەرج نەکەن، تەنیا بەقەد پێویستی خۆیان خەرج بکەن، ھەروەھا کارەبای پاشەکەوتکراویش بۆ ھاووڵاتیان دەمێنێتەوە”.
پێشتر وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نرخی کارەبای پۆلەکانی بازرگانی و پیشەسازی بەرزکردەوە، ئەوەش نیگەرانی بەشێک لە شوێنە بازرگانییەکانی بەدوای خۆیدا ھێنا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

