شبكة لالش الاعلامية

مۆبایله‌كا نوويا LG هاته‌ نمایشکرن

مۆبایله‌كا نوويا LG هاته‌ نمایشکرن

باسنيوز:

کۆمپانیای LGی کۆریای باشوور، مۆبایلێکی نوێی بە ناوی (+ LG G6)ی بە چەند تایبەتمەندییەکی جیاوازەوە، نمایش کرد.

ئێوارەی دوێنێ دووشەممە 19/6/2017، کۆمپانیای LG، مۆبایلی (+ LG G6)ی نمایش کرد، بەڵام تا ئێستا نرخ و کاتی خستنە بازاڕی ئەو مۆبایلەی ئاشکرا نەکردووە.

شاشەی مۆبایلی (+ LG G6) 5.70 ئینجە، کامێرای پشتەوەی 13 مێگاپێکسڵە، کامێرای سێڵفییەکەشی 5 مێگاپێکسڵە، لەسەر سیستەمی ئەندرۆید کار دەکات و پاترییەکەشی 3 ھەزار و 300 میللی ئەمپێرە، ڕامەکەشی چوار گێگابایتە، توانای کۆگاکردنی 128 گێگابایتی ھەیە.

کۆمپانیای LG یەکێکە لەو کۆمپانیایانەی کە چەندین ئامێری ئەلیکترۆنی دروست کردووە، ھەروەھا چەندین جۆر مۆبایلی زیرەک و ئاسایی دروست کردووە، بەرھەمەکانیشی فرۆشێکی بەرچاویان لە بازاڕە جیھانییەکاندا ھەیە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

چه‌ند یاریێن ھه‌ڤ شێوێ سناپ چات بۆ ماسنجه‌رێ فه‌یسبووكێ دێ ئێنه‌ زێده‌كرن 

Lalish Duhok

ئه‌پل دێ سيسته‌مێ نوى IOS 16.1 بۆ ئايفۆنان به‌رده‌ست كه‌ت

Lalish Duhok

بڤى شێوه‌ى فەیسبۆکێ خۆ ژ ھاککرنێ بپارێزە

Lalish Duhok