شبكة لالش الاعلامية

یونیسێف: پێنج ملیۆن زارۆكێن عێراقى پێتڤى ب هاريكاريا مرۆڤيا بله‌زن

یونیسێف: پێنج ملیۆن زارۆكێن عێراقى پێتڤى ب هاريكاريا مرۆڤيا بله‌زن

رووداو – هەولێر 
رێكخراوی یونیسێف بۆ چاودێری منداڵان، كە سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكانە، ئاشکرایکرد زیاتر لە پێنج ملیۆن منداڵ پێویستیان بە هاوكاری مرۆییە لە عێراق.

رۆژی پێنجشەممە 22-6-2017 لە راگەیێندراوێکدا رێكخراوی یونسێف بۆ چاودێری منداڵان رایگەیاند: “لەسەرانسەری عێراق منداڵان بەدەست ترس و تووندوتیژییەوە دەناڵێنن، رووبەڕووی كوشتن و بریندار بوون بوونەتەوە، رفێندراون، لە یەكێك لە دڕندەترین شەڕەكانی مێژووی نوێش ناچار بەچەك هەڵگرتن و شەڕ كراون‌”.

یونسێف دەڵێت، بە ئامانجی سزادانی خانەوادەكانیان و رێگرتنیان لە هەڵاتن، منداڵان لە موسڵ لەلایەن چەكدارانی داعش بە ئامانج دەكرێن و دەكوژرێن.

بەپێی راپۆرتەکەی یونیسێف، لە ساڵی 2014وە لە عێراق 1075 منداڵ کوژراون، کە 152ـیان لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2017 بوون.

هەروەها 1130 منداڵ بریندار بوون و جەستەیان شێواوە، کە 255ـیان لە شەش مانگی یەکەمی 2017ـەدا بوون.

هەر لە ساڵی 2014ـەوە 4650 منداڵ لە عێراق لە خێزانەکانیان دابڕوان. ئاماژە بەوەشکراوە، 138 هێرش کراونەتە سەر قوتابخانەکان، 58 هێرشیش کراوەتە سەر نەخۆشخانەکان.

هاوکات سێ ملیۆن منداڵ بەشێوەیەکی رێکخراو ناچنە قوتابخانە، لەکاتێکدا ملیۆنێک و 200 هەزار منداڵی دیکە لە دەرەوەی قوتابخانەکانن.

یونیسێف ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە هەموو چوار منداڵێکدا لە عێراق، یەکێکیان لە خێزانێکی هەژاردا ژیان دەگوزەرێنێت.

بەپێی نوێترین داتاكانی رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان زیاتر لە 100 هەزار كەسی سڤیل كە نیوەیان منداڵن لە ناوەڕاستی موسڵی كۆن لەلایەن داعش گەمارۆدراون و لە رەوشێكی زۆر خراپدا دەژین.

لەحوزەیرانی 2014 تاوەكو ئێستا زیاتر هەزار منداڵ كوژراون و  هەزا رو 100 منداڵی دیكەش برینداربوونە، زیاتر لە چوار هەزارو 650  منداڵیش لە خێزانەكانیان جیاكراونەتەوە.”

رێکخراوی یونیسێف لە راپۆرتەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات، ململانێیە چەکدارییەکان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا، لە یەمەن، سووریا، غەززە، عێراق، لیبیا و سوودان ژیانی 24 ملیۆن منداڵی رووبەڕووی مەرگ کردووەتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئه‌زمونێن وەرزێ ئێكێ يێن ھەرێما کوردستانێ دەستپێکرن

Lalish Duhok

ل هەرێما کوردستانێ نێزیکی دوو ملیۆن ترومبێل و ماتۆڕسکل هاتينه‌ تۆمارکرن

Lalish Duhok

پارتی و ئێكه‌تى چەند بریار دەرکرن

Lalish Duhok